شیرکەتی بیمەی تەجارەتی خارجی فەرانسە، ئێرانی بە یەکێک لە مەترسیدارترین وەڵاتانی جیهان بۆ تەجارەت و سەرمایەگوزاری ناوبردووە.
شیرکەتی بیمەی تەجارەتی خارجی فەرانسە، ئێرانی بە یەکێک لە مەترسیدارترین وەڵاتانی جیهان بۆ تەجارەت و سەرمایەگوزاری ناوبردووە.
رۆژی هەینی 24ی خاکەلێوەی 1397 رادیۆ نێونەتەوەیی فەرانسە بڵاوی کردەوە کە شیرکەتی بیمەی تەجارەتی خارجی فەرانسە لێکدانەوەی خۆی لە ئاسایشی سەرمایە و ئاڵوگۆر لە وەڵاتانی جیهان لە سێ مانگی یەکەمی 2018 بڵاو کردوەتەوە.
ئێران لەگەڵ 15 وەڵاتی دیکەی جیهان مەترسیدارترین وەڵاتن بۆ تەجارەت.
شیرکەتی بیمەی تەجارەتی خارجی فەرانسە (کوفس) رایگەیاند: لیبی، سودان، یەمەن، سوریە، عەراق، ئەفغانستان، زیمبابوە، وێنزوئیلا و کورەی باکور و ئێران لە لیستی مەترسیدارترین وەڵاتانی جیهان بۆ تەجارەت لەو لیستەدا جێگەیان گرتووە.
ئەو لێکدانەوەی کوفس بەپێی چالاکی شیرکەت و بانکە گەورەکانی جیهان لە وەلاتە جیاجیاکانی جیهانە کە مەترسی و ئاسایشی ئاڵوگۆر و سەرمایەگوزاری ئامادە کراوە.
ئەو شیرکەتە فەرانسەییە دەڵێ ئاڵوگۆری کالا لە ئێران لەگەڵ هەرەشە و مەترسی زۆر بەرەورووە.
بەپێی ئەو لێکدانەوەی کوفس، 160 وەلاتی جیهان دابەشی 8 گروپی جیا لە کەم مەترسی هەتا پر مەترسی دابەش کراون.
ئاڵمان، ئوتریش (نەمسا)، نۆروێژ و هولەند ئەو وەلاتانەن کە هیچ مەترسیەک لەسەر خواست و سەرمایەیان نیە.