بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری بلۆمبەرگ، ئیستیون منوشین وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا رۆژی چوارشەممە 22ی خاکەلێوە لە دانیشتنی گوێگرتن لە کۆمیتەی بەدواداچوونەکان لە ئەنجوم
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری بلۆمبەرگ، ئیستیون منوشین وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا رۆژی چوارشەممە 22ی خاکەلێوە لە دانیشتنی گوێگرتن لە کۆمیتەی بەدواداچوونەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: لە کاتێکدا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو وەڵاتە بەدوای وتووێژی دوبارە لەسەر رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ ئێرانە، ئەگەری زۆرە گەمارۆی زۆر بەهێز دژ بەو رژیمە بسەپێندرێ.
ناوبراو لە دوای دانیشتنەکە بە هەواڵنێرانی وت: یان دەورێکی نوێی گەمارۆکان دەست پێ دەکات یان گەمارۆگەلێک کە لە دوای رێکەوتنەکە هەڵوەشاوەتەوە دوبارە دەخرێنەوە کار.
ناوبراو هەروەها وتی: ئەگەر سەرۆک کۆمار ئیجازەنامەکان ئیمزا نەکات، گەمارۆکان دەگەرێنەوە بۆ جێی خۆی.
وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو گەمارۆیانە کاریگەری گرینگ لەسەر ئابووری ئێران دادەنێن و ئەوەش هەر ئەو شتەیە کە سەرۆک کۆمار خەریکی لێکدانەوەو بریاردانە لەبارەیەوە.