بەرەبەیانی رۆژی شەممە 25ی خاکەلێوەی 1397 ئەمریکا، فەرانسە و بریتانیا 100 هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی رژیمی ئەسەد لە سوریە.
بەپێێ راپۆرتی هەواڵدەریەکان دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە دەمیشق بیستراوە کە لە ئاکامی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا، فەرانسە و بریتانیا بووە.
بەرپرسانی پێنتاگۆن دەڵێن: لەو هێرشانە دژ بە حکومەتی سوریە کەڵک لە فرۆکە و پاپۆری شەرکەر وەرگیراوە.
ئامانج لەو هێرشە سەربازیەی ئەمریکا، فەرانسە و بریتانیا دژ بە سوریە رێگری کردنە لە بەکار هێنانی چەکی شیمیایی لەلایەن بەشار ئەسەدەوەیە.
نیۆیۆرک دەیلی نیوزی ئەمریکا نووسی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی ئەو هەنگاوانە درێژەیان دەبێ دژ بە سوریە تا کاتێک بەکار هێنانی چەکوچۆڵی شیمیایی راگرن. دۆناڵد ترامپ وتی فشار لەسەر رژیمی ئەسەد راگرێ هەتا کۆتایی بە کردەوەی جینایەتکارانەی کوشتار خەڵکی خۆی بە چەکی شیمیایی کە لە بەپێی رێسا نێونەتەوەییەکان قەدەغەیە بێنێ.
تێرزامەی سەرۆک وەزیری بریتانیا وتی: هیچ جێگرەوەیەک بۆ بەکار هێنانی هێزی سەریازی دژ بە رژیمی سوریە نەبوو.
ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە رایگەیاند: فەرمانی بەشداری لە هێرش بۆ سەر رژیمی سوریەم لەگەڵ ئەمریکا و بریتانیا داوە. ناوبراو وتی هیچ کات بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە سوریە قەبووڵ ناکەین.
لە کونفرانسێکی چاپەمەنی دا جەیمز مەتیس وەزیری دیفاع و جۆزێف دانفورد فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمریکا وتیان کە سێ دامەزراوەی گرینگی چەکی شیمیایی کراوەتە ئامانج. بەپێی وتەی ئەو دوو بەرپرسەی ئەمریکا، لە هێرش بۆ سەر ئەو دامەزراوانە هەم کەڵک لە مووشەک وەرگیراوە هەم لە فرۆکەی شەرکەر و هێرشی هەوایی.
کانادا پشتیوانی لەو هێرشانە بۆ سەر رژیمی ئەسەد کرد.
جاستین ترودو سەرۆک وەزیری کانادا رایگەیاند کە پشتیوانی لە هێرشی ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە دەکا.
مالکوم ترنبول سەرۆک وەیزری ئوسترالیا پشتیوانی لە هێرشی هاوبەشی ئەو سێ وەڵاتە دژ بە رژیمی ئەسەد کرد و وتی: هێرشەکان دژ بە سوریە بە رێبەری ئەمریکا پەیامێکی روونە بۆ رژیمی ئەسەد لە سوریە کە بەکار هێنانی چەکوچۆڵی شیمیایی تەحەمول ناکرێ.
هەروەها یەنس ئەستولتنبەرگ سکرتێری گشتی ناتۆ پشتیوانی لە هێرش بۆ سەر سوریە کرد و وتی: من لەو هەنگاوەی کە ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە دژ بە دامەزراوەی چەکوچۆڵی شیمیایی رژیمی ئەسەج دەستیان پێ کردووە پشتیوانی دەکەم. ئەو کارە توانای ئەو رژیمە بۆ هێرشی دوایی دژ بە خەڵکی سوریە کەم دەکاتەوە.