جوتیارانی رۆژهەڵاتی ئیسفەهان بۆ شەشەم رۆژ لە وەڵام بە بانگەوازی پێشوو لەنارەزایەتی بە نەدانی بەشە ئاو لەلایەن رژیمی ئاخوندیەوە لە مەیدانی خوراسگان کۆبوونەوە.
رۆژی شەممە 25ی خاکەلێوەی 1397 جوتیارانی رۆژهەڵاتی ئیسفەهان بۆ شەشەم رۆژ لە وەڵام بە بانگەوازی پێشوو لەنارەزایەتی بە نەدانی بەشە ئاو لەلایەن رژیمی ئاخوندیەوە لە مەیدانی خوراسگان کۆبوونەوە.
ئەو جوتیارە نارازیانە رۆژی رابردوو دروشم: دژمنی ئێمە لێرەیە، لە خۆرا دەڵێن ئامریکایە.
هەروەها رۆژی شەممە 25ی خاکەلێوەی 1397 لاوانی بێکاری عەسلەویە و کەنگان، دێی زەهیریەی شاری هویزە لە نارەزایەتی بە دانەمەزراندنیان لە بەردەم شیرکەتی نەوتی نزیک لە دێ کەیان کۆبونەوە.
جوتیارانی ئیسفەهان رۆژی هەینی 24ی خاکەلێوە لە شارۆچکەی شاتور لەنارەزایەتی بە نەدانی بەشە ئاوەکەیان کۆبونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
نارازیان بە ناوهێنانی چوار لە کاربەدەستانی دز و گەندەڵی رژیم دروشمیان دەدا "مەرگ بۆ چوار خائینی ئاو فرۆش".
رۆژی هەینی 24ی خاکەلێوە جوتیارانی هەژار و بێ بەشی رودباری باشوور لە کرمان جارێکی دیکە لە نارەزایەتی بە نرخی کەمی بەرهەمەکانیان کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
لە ئیلامیش خەڵکی بەخشی "ناحیە"ی چوار رۆژی هەینی لەبەردەم نوێژی هەینی لەنارەزایەتی بە پارتی بازی بەرپرسانی رژیم بۆ دامەزراندن لە پاڵاوگەی گازی ئیلام و پیترۆشیمی و دەرکردنی 11 کەس لە کادرە بە پێشوونە و ئەزمونەکانی ئەو ناوچەیە کۆبوونەوە.