تەقینەوەیەکی بەهێز لە بنکەیەکی رژیمی ئێران رووی داوەو زیاتر لە 20 پاسدار و بەکرێگیراوی رژیمی ئێران بەو هۆیەوە کوژراون.
تەقینەوەیەکی بەهێز لە بنکەیەکی رژیمی ئێران رووی داوەو زیاتر لە 20 پاسدار و بەکرێگیراوی رژیمی ئێران بەو هۆیەوە کوژراون.
رۆژی شەممە 25ی خاکەلێوەی 1397 رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوری رایگەیاند کە لە بنکەیەکی رژیمی ئێران لە نزیکی حەلەب تەقینەوەیەکی بەهێز رووی داوە، کە روون نیە بەهۆی هێرشی فرۆکەی وەلاتانی رۆژئاواییەوە بووە یان رووداوی دیکە.
تۆری میدیایی روداو لە هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکدا لەو بارەوە دەڵێ: لە پارێزگای حەلەبی سووریا تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی سەربازیی ئێراندا روویدا، بەهۆیەوە 20 ئەفسەر کوژران و ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و سەربازیش برینداربوون.
ئەو هەواڵدەریە هەروەها دەنووسی: پاش تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 20 ئەفسەری ئێرانی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوونە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەدەن کە کاتی تەقینەوەکە فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە، بەڵام نازانرێت سەر بە چ وڵات و لایەنێک بوونە.