لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی ئاسایش بریارنامەیەکی روسیە کە بۆ مەحکوم کردنی هێرشی وەڵاتانی رۆژئاوایی بۆسەر سوریە پێشنیاری کردبوو رەت کردەوە.
رۆژی شەممە 25ی خاکەلێوەی 1397 لە دوای هێرشی سێ وەڵاتی ئەمریکا، فەرانسە و بریتانیا بۆ سەر سوریە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بریارنامەیەکی روسیە کە خوازیاری مەحکوم کردنی هێرشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دژ بە رژیمی ئەسەد بوو دەنگی نەهێنایەوەو رەت کردەوە.
ئەو بریارنامەیە کە لەلایەن روسیەوە پێشکەش کرا بە سێ دەنگی ئەرێ، 8 دەنگی نا و چوار دەنگی بێ لایەن رەت کرایەوە.
پەیەند کردنی هەر بریارنامەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایش پێویستی بە 9 دەنگی ئەرێ هەیە.
لە دوای هێرشی شیمیایی رژیمی ئەسەد لە یەک حەوتووی رابردوودا رۆژی شەممە 25ی خاکەلێوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێرشیان کردە سەر بنکە شیمیاییەکانی رژیمی ئەسەد و بەپێی راپۆرتەکان زیانی زۆریان بە دامەزراوە شیمیاییەکانی دیکتاتۆری سوریە گەیاندووە.