رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 26ی خاکەلێوەی 1397 رێبەرانی یەکیەتی عەرەب لە راگەیاندراوێکدا دەستێوەردانی رژیمی ئێران لە کاروباری وڵاتانی دیکەیان مەحکوم کردوە و خوازیار
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 26ی خاکەلێوەی 1397 رێبەرانی یەکیەتی عەرەب لە راگەیاندراوێکدا دەستێوەردانی رژیمی ئێران لە کاروباری وڵاتانی دیکەیان مەحکوم کردوە و خوازیاری لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی لەبارەی جینایەتی بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لەسوریە دان .
لە راگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەی یەکیەتی عەرەب لە زەهرانی عەرەبستان هاتوە: ئێمە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی دژ بە خەڵکی سووریە مەحکوم دەکەین و خوازیاری لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی بە مەبەستی دڵنیا بوون لە بەرێوەبردنی یاسای نێونەتەوەیی بۆ ئەو کەسانەین کە بیسەلمێنێ لەو هێرشانەدا دەستیان هەبووە.
مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستان، رۆژی یەکشەممە لە رێوڕەسمی کۆبونەوەی یەکیەتی عەرەب لە وتارێکدا دەستێوەردانی رژیمی ئێرانی مەحکوم کرد و وتی: ئێمە جارێکی تر کردەوە تروریستیەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکە بەتوندی مەحکوم دەکەین و دەستێوەردانی بەرچاوی لە دۆخی ناوخوی وڵاتانی عەرەبی رەد دەکەینەوە.