بەپێی هەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٩٦، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی رژیمی ئێران، دایک و باوکی رامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسی کورد کە حوکمی ئێعدامی
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٩٦، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی رژیمی ئێران، دایک و باوکی رامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسی کورد کە حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپاوە و لە سەروبەندی جێ بە جێ کردنی حوکمەکەیدایە، لە مەیدانی ئیقبالی شاری سنەدا دەستگیر کردووە.
هەر لەو پێوەندیەدا بەشێک لە چالاکان و زیندانیانی سیاسی پێشوتر، بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە بۆ گردبونەوەو نارەزایەتی دەربرین لە پێوەند بە حوکمی ئێعدامی رامین حسێن پەناهی، لە مەیدانی ئیقبالی شاری سنە سەعات ٦ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە.
لە بانگەوازەکەدا داوای ئەوە کراوە کە بە بەشداری کردن لەم گردبونەوەیەدا لەدژی حوکمی دژە مرۆڤانەی ئێعدامی رامین حسێن پەناهی، هاوار بکەن و لە یەکگرتوویەکی بەشکۆدا، رێگربن کەبەردەم جێ بە جێ کردنی ئەم حوکمە زاڵمانەیە.