نارەزایەتی و مانگرتنی گشتی لە شاری بانە دژ بە سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان بەرێوەچوو و پێی نایە دووهەم رۆژی خۆی.
نارەزایەتی و مانگرتنی گشتی لە شاری بانە دژ بە سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان بەرێوەچوو و پێی نایە دووهەم رۆژی خۆی.
رۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٩٧، جەماوەری شاری بانە رژانە شەقامەکان و دەستیان کرد بە دروشم دان دژ بە دەسەڵاتداران و رق و بێزاری خۆیان لە سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان دەربری و دەست بەجێ مانگرتنی گشتی لەو شارەدا بەرێوەچوو وە دووکان و بازارەکان بە گشتی داخران.
لە کاتی نارەزایەتی جەماوەریی دا لاوانی شاری بانە یەکێک لە بەکرێگیراوانی رژیمیان دایە بەر شەق و تێهەڵدان کە دەیهەویست بە تەقاندنی گوللەی هەوایی بڵاوە بە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی نارازی و دوکانداران بکات.
جێی ئاماژەیە هاوکات لەگەڵ شاری بانە، شاری جوانرۆیش دژ بە داخستنی سنوورەکانی کوردستان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیان دایە مانگرتن و بەشی زۆری ئەو بازاریانە لە سەر شەقامەکان سفرەی دوور و درێژیان رادەخست بە نیشانەی هەژاری و خاڵی بوونی سفرەی ماڵەکانیان.
مانگرتنی ئەو دوو شارە رۆژی دووشەممە 27ی خاکەلێوە پێی ناوەتە دووهەم رۆژ و داوای کردنەوەی سنوورەکان و راگرتنی سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن رژیمی گەندەڵ و دیکتاتۆری ئاخوندیەوە دەکەن.