شیرکەتێکی چینی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر رژیمی ئێران و کورەی باکوور بە دانی ملیاردێک دولار سزا درا.
شیرکەتێکی چینی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر رژیمی ئێران و کورەی باکوور بە دانی ملیاردێک دولار سزا درا.
رۆژی دووشەممە 27ی خاکەلێوەی 1397 وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند شیرکەتە ئەمریکیەکە چیتر بۆیان نیە لەگەڵ شیرکەتی چینی "زی تی ئەی" هاوکاری بکەن.
بەپێی رایگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ئەو شیرکەتە کە تایبەتە بە کاری پێوەندی، کەل و پەلی ئەمریکایی کریوەو هەناردەی ئێران و کورەی باکوری کردوە. هاوکات لەگەڵ ناوەندەکانی رژیمی ئێران بۆ سازکردن، وەرێخستن و خزمەتگوزاری پێوەندی هاوکاری کردووە و 283 باری ناقانوونی تایبەت بە پێوەندی بۆ کورەی باکور گواستووەتەوە.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە کە شیرکەتی ناوبراو، سزای زیاتر لە یەک ملیارد دولاری بەهۆی گواستنەوەی کەل و پەلی ناقانوونی تایبەت بە کەرتی پێوەندی بۆ ئێران و کورەی باکووری قەبوڵ کردووە.
شیرکەتی "زی تی ئەی" گەورەترین شیرکەتی پەیوەندی وەڵاتی چین و چوارەمین شیرکەتی گەورەی تایبەت بە کەرتی پێوەندی جیهانە.