بێ هەواڵی لە بارودۆخی 4 شارۆمەندی دەستبەسەرکراوی کامیارانی
چوار شارۆمەندی کامیارانی لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کران تاکوو ئێستا هیچ زانیاریێک لە مەر هۆکاری گیرانیان لە لایەن ئیتلاعاتەوە بڵاو نەکراوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، چوار شارۆمەندی گوندی موچش سەر بە شاری کامیاران بە ناوەکانی، فەرهاد ساعدی موچش، پەیام ساعدی موچش، سیروان و حسین ساعدی موچش کە ماوەی دوو مانگ و نیوە لە لایەن ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کراون تاکوو ئێستا هیچ زانیاریێک لەمەر بارودۆخیان لە بەردەستدا نییە. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵا,کردنەوەی ئەم هەواڵە و سەرەرای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکانیان هیچ زانیاریێکیان پێ نەدراوە. بنەماڵەی ئەو زیندانیانە سەردان ئیتلاعاتی سنە و کامیارانیان کردووە بەڵام ئیتلاعات لە وڵامدانەوە خۆی دەبوێرێت.
لێدان و سوکایەتیکردن بە زیندانیێک لە زیندانی مەهاباد
لە زیندانی مەهاباد زیندانیێک لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە کەوتە بەر لێدان و سووکایەتی پێکردن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 27ی رێبەندانی 1394، لە ئاکانی سەردانی هەیئەتێکی دەرەکی بۆ زیندانی مەهاباد، یەکێک لە زیندانیەکان ویستویە کە نامەێک بگەێنێتە دەست ئەو هەیئەتە کە بەرپرسانی زیندان پێشیان پێ گرتووە و خستویانەتە ژێر لێدان و سوکایەتی پێکردن. بە پێی ئەم راپۆرتە، زیندانی راگیراو لە زیندانی مەهاباد بە ناوی م، شۆجاعی کە بە تۆمەتی هەڵگرتنی سیگاری قاچاخ لە زیندانی مەهاباددایە بە هۆی هەوڵدان بۆ گەیاندنی نامەێک لەمەر بارودۆخی ناو زینهدان بە هەیئەتێکی دەرەکی کە سەردانی ئەو زیندانەیان کردبوو کەوتە بەر لێدان و سوکایەتی پێکردن. جێگەی باسە کە بەرپرسانی زیندانی مەهاباد بە بیانوی جۆراوجۆر لە کاتیسیێکدا کە زیندانیەکان دەست و پێیان بەستراوەتەوە لێیان دەدەن.
دابهزینی ڕێژهی ئاوی دهریاچهی ورمێ لهچاو ساڵی ڕابردوو
سهرۆکی ئیدارهی پارکی نهتهوهیی دهریاچهی ورمێ له دابهزینی ههشت سانتی مهتری ڕێژهی ئاوی دهریاچهی ورمێ له چاو ساڵی ڕابردوو ههواڵی دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، "بێهزاد شیرپهنجه"وتی: ڕۆژی 25ی ڕێبهندان ڕێژهی ئاوی دهریاچهی ورمێ به 1270.54 لهچاو ساڵی ڕابردوو 1270.62 بووه که ئهمساڵ 8 سانتی مهتر لهچاو ساڵی ڕابردوو دابهزینی بووه. ناوبراو سهبارهت به بارودۆخی بارینهکان له پارکی نهتهوهیی دهریاچهی ورمێ زیادیشی کرد: بارودۆخی بارینهکان له پارکی نهتهوهیی دهریاچهی ورمێ له ڕۆژی 25ی ڕێبهندانی ئهمساڵ 24.1 میلیمهتره که لهچاو ساڵی ڕابردوو 32.9 میلیمهتر بووه و 26.7 میلیمهتر دابهزینی بووه.
کرێکارێک لە جوانرۆ بە هۆی هەژاریەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
کرێکارێک لە شاری جوانرۆ بە هۆکاری نەداری و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 27ی رێبەندانی 1394، کرێکارێکی جوانرۆیی بە ناوی جەبار قادری لە رێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی ئەم راپۆرتە، جەبار قادری کە کاری کاشیکاری دەکرد چەند مانگێکە لە سەر کارەکەی دەر کراوە و بێکاری و هەژاری وای لێکرد کە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت. جێگەی باسە کە ئاماری خۆکوشتن لە ناوچە کوردنشینەکان بە هۆی بێکاری و هەژارییەوە رۆژ بە رۆژ پەرە دەستێنێت
کوژران و برینداربوونی 31 کهس له تهقینهوهکەی ئەنکارا
له تهقینهوهی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوله ناوهندی شاری ئه نکارا 11 کهس کوژران و 20 کهسی دیکهش بریندار بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له تهقینهوهیهک که ڕۆژی ڕابردوو له ئهنکاره پێتهختی تورکیا ڕووی دا، لانیکهم 11 کهس کوژران و 20 کهسی دیکهش بریندار بوون. ههندێ له کوژراوانی ئهم ڕووداوه هێزه سهربازییهکانن. مێهمهت قلیچدار، قایمقامی ئهنکارا وتی: هێرشهکه له کاتژمێر 18:33 به کاتی تورکیا به بهکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئهنجام دراوه.
هێرشهکه له ناوهندی شاری ئهنکارا و به مهودای چهندسهد مهتری بینای ئهرکانی فهرماندهی سوپا، پهرلهمان و نووسینگهی سهرۆک وهزیرانی تورکیا ئهنجام دراوه.
داعش داوا لە چەکدارەکانی دەکات بەرەو لیبیا کۆچ بکەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نامەیەکی بەرپرسی دیوانی خەلافەتی داعشی ویلایەتی نەینەوا کە ئاراستەی چەکدارەکانی رێکخراوەکەی کردووە بڵاوبووەتەوە و داوا لە چەکدارەکانی داعش دەکات خاکی عێراق و شام جێبهێڵن و بەرەو شاری سرتی لیبیا کۆچبکەن. بە پێی ئەم هەواڵە،هەروەها لەنامەکەدا بەرپرسی دیوانی خەلافەتی ویلایەتی نەینەوای داعش، خاکی عێراق و شام بە خاکێکی ناشایستە بۆ چەکدارەکانیان وەسف دەکات. ئەبو قوتەیبە عەدنانی، بەرپرسی دیوانی خەلافەتی داعشی ویلایەتی نەینەوا لە نامەکەدا، کە ئاراستەی چەکدارانی داعشی کردووە دەڵێت: "خاکی عێراق و شام بۆ جیهادی ئێوە بێ نرخ بووە و شایەنی قوربانیدانەکانی ئێوە نەبوو، بۆیە پشت بەخوا بڕیارماندا بەرەو ئەفریقیا کۆچ بکەین و شاری سرتی لیبیاش بکەینە بارەگای سەرەکی دەوڵەتی ئیسلامی". شاری سرت دەکەوێتە سەر دەریای سپی و لە نێوان شاری تەرابلوس و بەنغازییە، 450 کیلۆمەتر لە شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دوورە. یەکێکە لەو شارانەی کە داعش تیایدا باڵادەستە و ژمارەیەکی زۆر چەکداری لەو شارەدا هەن. لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودا، داعش لەو شارە مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامدا.
لەماوەی 10 بۆ 20 ساڵی داهاتوودا مێشکی رۆبۆتەکان پێش مرۆڤ دەکەوێت
رۆبۆتە زیرەکەکان ئامرازێکن کە دەکرێت لەڕێگەی بەکارهێنانی داتای تایبەت تێیاندا، کردارێکی هۆشمەندانەی هاوشێوەی مرۆڤ یان ئاژەڵەکان دووبارە بکەنەوە. بەدرێژایی مێژوو مێشکی مرۆڤ بەرزترین سەرچاوەی هۆش و ئاگایی بووە، بەڵام ئێستا لە سەردەمێکداین کە مێشکی دەستکرد هاتووەتە ئارا و پێدەچێت بە سەر مرۆڤدا زاڵبێت. هەندێکجار پێشبینی دەکرێت مێشکی رۆبۆتەکان پێش مرۆڤ بکەوێتەوە و دواجار مرۆڤ لەنێوبەرێت. بانکی ناوەندی بەریتانیا لەو بارەیەوە هۆشداری دا بەوەی کە لەماوەی 10 تاوەکو 20 ساڵی داهاتوودا، رۆبۆتەکان دەتوانن شوێنی مرۆڤ بگرنەوە، بە جۆرێک کە لە ئەمریکا 80 ملیۆن و لە بەریتانیا 15 ملیۆن هەلی کاری مرۆڤ دەکەونە بەر مەترسی لەدەستچوون. بە واتایەکی دیکە 50% دەرفەتەکانی کار، لە دەست مرۆڤ دەردەچن و دەکەونە دەست رۆبۆتەکان. رێژەی مەترسی رۆبۆتە زیرەکەکان بەستراوەتەوە بەچۆنێتی بەکارهێنانیان لە لایەن مرۆڤەوە، بۆیە شارەزایان پێیانوایە لەو رووەوە پێویستە نەوەی نوێ بە شێوازی بەکارهێنانی دروستی رۆبۆتەکان رابهێنن و خوێندکاران هانبدەن بۆ ئەوەی کەڵکی بونیاتنەر لە رۆبۆتەکان وەربگرن، لەو پێناوەیشدا هەندێک ناوەندی تایبەت لە ژێر رۆبۆکاپ چالاککراون ئەگەر رۆبۆتەکان بە شێوازی دروست بە کاربهێندرێن، ئەوا ئەو تەکنۆلۆژیا زیرەک لەپێناو بەرژەوەندییەکانی مرۆڤدا بەرەو پێشدەچێت. بۆ نموونە لەکاری فریاکەوتنی زیانبەرکەتووانی بوومەلەرزە و ئاگرکەتنەوەدا کەڵکیان لێوەردەگیردرێت. بەڵام بەپێچەوانەی ئەوە زۆر پێویستە کە هۆشدارییەکانی زانایان بە هەند وەربگیردرێن . ستێفان هاوکینگ، فیزیکزان و گەردوونناسی بەناوبانگ هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە زانایان، پێشتر لە بارەی رۆبۆتە زیرەکەکانەوە هۆشداری تووندیان داوە. ئەو جۆرە رۆبۆتانە کە هەندێکیان چەکدار کراون ، بە مێشکی دەستکرد بەڕێوەدەچن و مێشکی مرۆڤ هیچ رۆڵێکی لە کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنیاندا نییە. زانایان هۆشداری دەدەن لە وەی کە رۆبۆتە چەکدارەکان هاوکات دەتوانن بوارەکانی دادوەری و تەکنۆلۆژیایش تووشی قەیران بکەن . زۆربەی ئەو زانایانەی هۆشداری لە بارەی رۆبۆتە زیرەکەکان دەدەن، خۆیان توێژەر و زانای بواری مێشکی دەستکردن و داوای راگرتنی بەکارهێنانی رۆبۆتە زیرەکە چەکدارەکان دەکەن.