رۆژی دووشەممە 27ی خاکەلێوە ئەمریکا روسیەی بەوە تۆمەتبار کرد کە کۆسب لەبەر دەم لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرانی شیمیایی لە سوریە دروست دەکات.
واشینتۆن دەڵێ ئەگەری ئەوە هەیە کە مۆسکۆ بیەوێ دەسکاری بەڵگەنامە و شاهیدەکان بکات.
لێکۆڵەرانی رێکخراوی قەدەغە کردنی پەرەپێدانی چەکوچۆڵی شیمیایی حەوتووی پێشوو بۆ لێکۆڵینەوە چوونەتە سوریە، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە بچنە دوما.
دوما گرینگترین شار لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشقە کە لە ئێستادا بەدەست هێزەکانی دیکتاتۆری سوریەوەیە. وەزارەتی بەرگری روسیە رایانگەیاندووە کە چوارشەممە هەلی ئەو لێکۆڵینەوەیە هەیە.