مانگرتنی گشتی لە شارەکانی بانە و جوانرۆ پێی نایە سێهەم رۆژ و شارەکانی سەقز و مەریوانیش چوونە پاڵ بانە و جوانرۆ.
مانگرتنی گشتی لە شارەکانی بانە و جوانرۆ پێی نایە سێهەم رۆژ و شارەکانی سەقز و مەریوانیش چوونە پاڵ بانە و جوانرۆ.
بەپێی هەواڵ، رۆژی سێ شەممە 28ی خاکەلێوەی 1397، مانگرتنی گشتی بازاری و کاسبکارانی بانە و جوانرۆ لەنارەزایەتی بە داخستنی خاڵە سنووریەکان و زیادکردنی حەقی گومرک لەلایەن رژیمەوە، پێی نایە سێهەم رۆژی خۆی و شارەکانی سەقز و مەریوانیش بەو مانگرتنە گشتیە پەیوەست بوون.
هەر ئەمرۆ سێ شەممە بازاریان و کاسبکارانی شارەکانی سەقز و مەریوان لە پارێزگای کوردستان دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی شارەکانی بانەو جوانرۆ و مانگرتنی گشتیان راگەیاند.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی دەگەن تێکرای دوکان و بازارەکانی ئەو چوارشارە داخراون و چاوەروان دەکرێ شارەکانی دیکەش بچنە پاڵ ئەو مانگرتنە.