یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کێ لەپشت گرانبوونی نرخی دۆلارە ؟

کێ لەپشت گرانبوونی نرخی دۆلارە ؟

هاتنی ترامپ و هەڕەشەکانی لە هەنگاوی هاووبەش واتە (بەرجام)، شێواوی لەبازاڕی ئابووری و دراوی ئێران پێکهێناوە و دەرفەتێکی بازرگانی باشی بۆ دەڵاڵانی دەسەڵات و وەلان

بێهروز ئەردەڵان

هاتنی ترامپ و هەڕەشەکانی لە هەنگاوی هاووبەش واتە (بەرجام)، شێواوی لەبازاڕی ئابووری و دراوی ئێران پێکهێناوە و دەرفەتێکی بازرگانی باشی بۆ دەڵاڵانی دەسەڵات و وەلانەرانی ماڵی خامەنەیی بەمەبەستی دادۆشین دروست کردووە، کە گران بوونی دولار لەبەرانبەر ڕیاڵ و تمەنی ئێرانی بەرچاوترینی ئەم بارودۆخەن. گرانبوونی یورۆ ودولار، بەهەر هۆیێک بێت سەری لە خەڵک شێواندووە و بە گوێرەی دەرکەوت و لێکدانەوەکان بۆ ئەم دۆخە، ڕژیم هۆکاری ئەم دیاردەیە و گەرەکیەتی بەم شێوە کەم و کوڕیەکانی بودجە و خەرجیەکان پڕ بکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕژیم ماوەی چەند ساڵە ئیدیعا دەکات و دەڵێت، ئەم دۆخە کاتی و تێپەڕە، بەڵام بە خوڵقانی بازاڕی ڕەش بۆ هەڵلوشینی سەرمایەی گەل و فشاربۆ هەڵوەشانەوەی بەرجام و بە ڕۆژەف بوونی پرسی ئابڵوقەی گشتگیری ڕژیم بەهۆی پێشێلی کونوانسیونە جیهانیەکان و تروریزیمی نێودەوڵەتی و دەست تێوەردانی لە وەڵاتان، سێبەر و نیشانەی فەسڵی حەوتەم بەسەریدا خۆی دەنوێنێ و بۆتە  تراژیدیایێکی ئابووری و دیپلۆماسی بۆ ئێرانیەکان  کە لە تاریخدا بێ وێنەیە. لە کاردانەوەی پڕ پێچی سەرانی ڕژیم و هەست کردنیان بە مەترسی بێنەوبەرەی ئابووری،   سەرۆکی بانکی ناوەندی دەڵێت کە دۆخی وەڵات ئاسایی نیە و هۆکاری ئابووری و غەیرە ئابووری و نەبوونی دڵنیایی سەبارەت بەداهاتوو، مەترسی بۆ سەر دەسەڵات دروست کردووە ئەم کەش و هەوایە قسە هەڵدەگرێت و جێگەی تێڕامان و بیرلێکردنەوە.  جێگری ڕۆحانیش لە خۆ دەرخستنێکی گاڵتەجاڕانە بەمەبەستی ڕێگری لەشێواوی زیاتر و نیشان دانی هەیمەنەی درۆینە و کۆنتڕۆڵ کراوی بازاڕ لەدەست کابینەی ڕۆحانی، بەپەلە و بێ پلان هەواڵی دولاری 4200 تمەنی بڵاو کردەوە.  قسەکانی جەهانگیری ئەوە دەگەێنێ و ڕوونتری دەکاتەوە  کە دەسەڵات لەڕێگەی بانکی ناوەندیەوە لەپشت بەشێک لەم گۆڕان و گرانبوونەی دولارە  و بەمەبەستی بەتاڵتر کردنەوەی گیرفانی خەڵک و قەرەبوو کردنەوەی کورت هێنانی بودجەی حکومەت،ڕژیم ئەم پلانەی داڕشتووە. 

وەزیری پێشووی نەوت گوتویەتی کەهەر حکومەتێک هاتبێتە سەرکار، زۆربەی داهات و کورتهێنانی بودجەی لە سەرگیرفانی خەڵک بووە و بۆ ئەم مەبەستە دەستی خۆی کردووە بە جیبی بەتاڵ ونیوە پڕی خەڵک بەتایبەت چینی هەژاروکەم داهاتی کۆمەڵگا.ئەم فرت وفێڵەی دەسەڵاتی ئاخوندی تائێستا بازاڕی گەرم بووە وبەقسەی تەنانەت بەشێک لەلێپرسراونی خودی ڕژیم لە کابینەی ئاخوند ڕۆحانی، خۆیان هۆکاری ئاڵۆزکردنی بازاڕن ودەسەڵات بەدەستانێک کە ئەم گرانیەن بەسەر خەڵکدا سەپاندووە، لەپلانەکانیان  بە ئاکام گەیشتوون.

ڕاگەیاندنی هێندێک لەبەرنامەی ئابووری ساڵی ڕژیم، دەرخەری کورتهێنانی بودجەیە ،بەم پێیە لە  بودجەی ساڵی 1397  دا دولار بە 3200 تمەن قەبڵێندراوە وخەرجی وداهاتیان لەسەر ئەم ئامارەی ناوەندی ئامار داڕشتووە. بەم شێوەیە لەماوەی 11مانگی داهاتوو دا دەیبینین کەچۆن ڕژیمی ئاخوندی لەگەڵ گرتنەبەری سیاسەتە مەترسیدارەکانی ونەبوونی‌ بەڕێوەبەرێیکی باش، چۆن نرخ گران دەکا وکۆمەڵگا لەهەژاری زیاتر دەگلێنێت.

لەم ڕاستایەدا دەبێ ئەوە بڵێین کە  زیادبوونی نرخی شت ومەک،ووزە،ئاو، برق، کاڵا لەوەڵاتدا،لەبەر بێ بنچینەی ئابووریە و هێندێکیان ڕاستەوخۆی پێوەندیان بە هەناردەوە هەیە .هاوردەکاری بناغەی ژیان وبەڕێوەبەریە ولاوازی پیشەسازی و گرێدراوی جومگەکانی ئابووری وەڵات بە بازاری جیهانی،بەجۆرێکە کەهەرگۆڕانێک لەنرخی دروای دەرەکی بەتایبەت دولار کە ڕۆڵی سەرەکی لە مەعامەلە وگۆڕینەوە هەبێ ،کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرز بوونەوەی نرخەکان دەبێت.هاووکات بەرزبوونەوەی نرخی دراوە دەرەکیەکان تا  هەزار تمەن لەماوەی حەوتوی ڕابردوو، دەرخەری قەیرانێکی گەورەیە وئەمە لەکاتێکدایەکە ڕۆژانە ئەو ڕژیمە 2میلیون بۆشکە نەوت هەناردە دەکات.ئەم ڕەوتە لە ڕاستای بێ نرختر بوونی دراوی ئێران بەشێوەیک کە نرخی ڕیاڵ لەبەرانبەر دولار لەماوەیکی کورتدا  دابەزینی 70لەسەدی بەخۆوە بینیوە، هێما ونیشانەیکی بەرچاوە کە دەسەڵات توانایی مەهاری نیە و دۆخی ئابووری بەرەو خرابتر دەچێت.

ئەم ئاڵۆزکردنەی بازاری دراو وئابووری ئێران بەشێوەیک شپڕێو بووە کە زۆرێک لە کارناسانی ئابووری،پێیان وایە ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی نیوە ئاڵۆزی ڕابردوو. ڕووتێکردنی خەڵک لە کڕین وفرۆشتنی دراوی دەرەکی وهاووکات ئاڵوگۆڕی لەگەڵ ڕیاڵ وڕاگرتنی لەماڵ، یەکێک لە هۆکانی قەیرانە وسەلماندنی بێ نرخی ڕیاڵە. زۆرێک ئەم دۆخە بە ساڵەکانی 1960 ی مەجارستان دەشوبهێنن،کاتێک کە خەڵک پووڵەکانیان دەڕشتە نێو زبڵدانەوە. ئەم بوحرانە ڕۆژ لەدووی ڕۆژ زیاتر دەبێ و لەپێش ڕشتنی دراوی ڕیاڵی بێنرخی ئێران بۆ نێو تەنەکەی خۆڵ،ئاخوندان وڕژیمی دیکتاتۆر دەخرێنە زبڵدانەوە.

 


6 ساڵ و 7 مانگ و 6 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کێ لەپشت گرانبوونی نرخی دۆلارە ؟

کێ لەپشت گرانبوونی نرخی دۆلارە ؟

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران