پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ساڵانە 2600 هێکتار لە دارستان و لەوەرگەکانی لورستان لەناودەچن

ساڵانە 2600 هێکتار لە دارستان و لەوەرگەکانی لورستان لەناودەچن

بەرێوەبەری گشتی قەیران لە ئێراندا رایگەیاند کە ساڵانە 2600 هێکتار لە دارستان و لەوەرگەکانی لورستان لەناو دەچن.

 بەرێوەبەری گشتی قەیران لە ئێراندا رایگەیاند کە ساڵانە 2600 هێکتار لە دارستان و لەوەرگەکانی لورستان لەناو دەچن.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا، رەزا ئاریایی لە کۆبونەوەی دەستەی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگای لورستان گوتی: لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو دا 13 هەزار هێکتار لە دارستان و لەوەرگەکانی ئەو پارێزگایە لەئاگردا سوتاوە.

رەزا ئاریایی لەپێوەند بە نارەزایەتی زەوی و زاری کشتوکاڵی، بەرهەمهێنانی زوغاڵ، پشتگوێ خستنی گەشتیاران و تێکهەڵچونە خۆماڵی و تایفەییەکان بە گرنگترین هۆکارەکانی ئاگر کەوتنەوە لە لورستان ناوهێنا.

بەپێی سەرژمێریەکان لەماوەی 10ساڵی رابردوودا نزیکەی 143هەزار هێکتار لە لەوەرگەو دارستانەکانی ئێران بەهۆی ئاگر کەوتنەوەوە لەناو چون. نەبونی فرۆکەو هلیکۆپتەری ئاوپاش یەکێک لە هۆکارەکانە بۆ دواخستنی کوژاندنەوەی ئاگرەکان لە دارستانەکانی ئێراندا. 

 

بەرپرسانی رێکخراوی ژینگە و رێکخراوی دارستانەکانی ئێران رایانگەیاندووە کە 95 لەسەدی سوتانی دارستانەکان هۆی مرۆییە.


6 ساڵ و 7 مانگ و 3 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ساڵانە 2600 هێکتار لە دارستان و لەوەرگەکانی لورستان لەناودەچن

ساڵانە 2600 هێکتار لە دارستان و لەوەرگەکانی لورستان لەناودەچن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران