هێدرنائۆرت، جێگیری وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا: بوونی رژیمی ئێران لە سووریەی بە مایەی نیگەرانی جیددی بۆ ئەمریکا پێناسە کرد.
هێدرنائۆرت، جێگیری وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا: بوونی رژیمی ئێران لە سووریەی بە مایەی نیگەرانی جیددی بۆ ئەمریکا پێناسە کرد.
نائۆرت کە وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئامریکایشه، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تلویزیۆنی هەواڵدەری، (ئەلحورە) تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی، وەکوو ئێسراییل لەبارەی ئێرانەوە هاودەنگن.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی دەسپێکی شەڕ لە نێوان رژیمی ئێران و ئیسراییل ووتی کە ناتوانرێ پێشبینی داهاتوو بکرێ.
هەروەها بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیری ئیسراییلیش یەکشەممەی رابڕدوو جارێکی تر لە بارەی بوونی رژیمی ئێران لە سووریە وریایی دا. بە وتەی نەتانیاهو رژیمی ئێران بەهیوای ئەوەیە بە هاوکاری حزبوڵای لوبنان بنکەی نیزامی لە نزیکی سنووری سوریە و ئیسراییل دامەزرێنێ. تا ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسراییل چەندین جار بنکەکانی حیزبولا و ئەرتەشی سووریەی لە ناوچە سنووریەکان بومباران کردوە.