دەزگای سەرکوتگەری قەزایی رژیم حوکمی ئێعدامی هەشت بەندکراوی لە بەندیخانەکانی گەوهەردەشت و هەمەدان جێبەجێ کرد.
دەزگای سەرکوتگەری قەزایی رژیم حوکمی ئێعدامی هەشت بەندکراوی لە بەندیخانەکانی گەوهەردەشت و هەمەدان جێبەجێ کرد.
بەپێی راگەیەندراوی دەبیرخانەی شۆرای ملی مقاومەت، رۆژی چوارشەممە 29ی خاکەلێوەی 1397 دەزگای قەزایی رژیم بەهمەن ورمزیار یەکێک لە مامۆستایانی دیاری وەرزشی لە گرتووخانەی ناوەندی هەمەدان لەسێدارە دا. حوکمی داسەپاو بەسەر ئەو مامۆستا وەرزشیەدا دزی لە زێرفرۆشیەک بووە کە هیچ کەس داوای لەسەر تۆمار نەکردبوو. لەدوای بەدواداچوونی خانەوادەی بەهمەن بۆ رزگارکردنی گیانی کورەکەیان لە ئێعدام، رۆژی سێ شەممە هەواڵی درۆیان بە خانەوادەکەی دابوو کە حوکمی ئێعدامی کورەکەیان راگیراوە بەڵام بەرەیانی چوارشەممە لەسێدارە درا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوە جوێ لەو وەرزشکارە رژیم حەوت بەندکراوی دیکەی لە گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج لەسێدارە داوە.