لەدرێژەی مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان کە لە چوار رۆژ لەوەپێشەوە لە بانە و جوانرۆوە دەستی پێکرد، پەرەی سەندووەو شارەکانی دیکەی وەک پیرانشار، سەردەشت، سەقز و
لەدرێژەی مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان کە لە چوار رۆژ لەوەپێشەوە لە بانە و جوانرۆوە دەستی پێکرد، پەرەی سەندووەو شارەکانی دیکەی وەک پیرانشار، سەردەشت، سەقز و مەریوانیش چوونەتە پاڵ مانگرتنە گشتیەکە و لەو شارانەش دوکان و بازارەکان داخراون.
بەپێی هەواڵ، مانگرتنی گشتی زۆربەی شارە سنووریەکانی کورستانی ئێران وەک بانە، سەردەشت، پیرانشار، سەقز، مەریوان و جوانرۆ دژ بە بە سیاسەتی داخستنی سنوورەکان لەلایەن رژیمی ئاخوندانەوە درێژەی هەیە.
کاسبکار و بازاریان لە شارەکانی کوردستان خوازیاری کردنەوەی سنوورەکان و لابردنی ئەو مەرجانەن کە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل دیاری کراوە.
رژیمی ئێران لە درێژەی سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستاندا بریاری داخستنی سنوورەکان و دیاری کردنی مەرجی قورس لەسەر هاوردەکردنی کەلوپەل بۆ ئێران رێگرە لەبەردەم کار و کەسابەتی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شارەکانی کوردستان کە لەم خراپە ئابووریەی ئێراندا لە رێگایانەوە بژیوی ژیانی ماڵ و منداڵی خۆیان دابین دەکرد.
بەهۆی سیاسەتی دژمنکارانەی رژیم لە ناوچەکە و پشتیوانی تیرۆریزم و پەرەپێدانی چەک و چۆڵی ناوکەیی و مووشەکی ئێران کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆری ئابووری کە کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر ژیانی خەڵکی ئەو وەلاتە، کوردستانیش وەک بەشێکی بێ بەش لە ئێران کە نزیک بە 40 ساڵە بەشێوەی سیستماتیک هەوڵی برسی کردنی خەڵکەکەی دەکرێ لە ئێستادا داخستنی سنورەکان جۆرێکە لە گەمارۆدانی ئابووری کوردستان لەلایەن رژیمەوە.
مانگرتنی شارەکانی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا هەبووەو لە ئێستاشدا لە بەشێکی بەرچاو لە شارەکان بەرێوەدەچێ و ئەگەری زۆرە ئەم مانگرتنە هەموو شارەکان بگرێتەوە