هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ناوەندی هاوکاری: پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!

ناوەندی هاوکاری: پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان دەکات لە ئێستادا چوارەم رۆژی مانگرتنە تێپەری. مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستانی ئێران دژ بە سیاسەتی رژیم بۆ داخستنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێ. 

دەقی پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران:

 ماوەی چەند ڕۆژە مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵکی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دژی داخرانی سنوورەکان، درێژەی هەیە. ئەم ناڕەزایەتیدەربڕینە مەدەنییە لە شێوەی کۆبوونەوە لە بەر دەرکی فەرمانداریی شارەکانی جوانڕۆ و بانە و مەریوان و سەقز، هەر وەها لە شێوەی ڕاخستنی سوفرەی بە تاڵ و کۆبوونەوە لە دەوری ئەو سوفرەیە خۆی نواندوە. ئەم حەرەکەتە مەدەنییانە شارەکانی سەردەشت و پیرانشاریشی گرتووەتەوە  و چاوەڕوان دەکرێ  بۆ شارەکانی دیکەش پەل بهاوێ  و هەر وا درێژەی هەبێ.

 ئاشکرایە کە ژیانی ژمارەیەکی زۆرلە دانیشتوانی زەحمەتکێشی شار و ناوچە سنوورییەکان لە ڕێگای کۆڵبەرییەوە دابین دەبێ.  ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ژێر ناوی بەربەرەکانی لە گەڵ هاتنی کەلوپەلی قاچاغ‌دا، سال بە ساڵ توند و تیژی و تاوان و سەختگیریی دژی کۆڵبەران  زیاتر کردوە. سەرەڕای کوشتن و بریندارکردنی سەدان کۆڵبەر و دەستبەسەرداگرتنی بارەکانیان ولە نێوبردنی وڵاغی بارییان،  بەردەوام هەوڵی  پەکخستن و نەهێشتنی ئەم  تەنیا سەرچاوەی ژیان و داهاتی  دەیان هەزار بنەماڵەی  هەژار و دەسکورتی ئەو ناوچانەی داوە. بە تازەییش وێڕای داخستنەوەی سەر لە نوێی سنوورە کۆڵبەرییەکان، یاسا گومرگییەکانی لە زیانی هاوردەکاران و فرۆشەران گۆڕیوە و بەم جۆرە جارێکی دیکە ژیان و بەڕێچوونی ئەو خەڵکەی خستووەتەوە مەترسی. راستییەک کە  ئەوەندەی دیکە تووڕەیی و بێزاریی خەڵکی ئەو ناوچانەی لێ کەوتووەتەوە ئەوەیە کە کاربەدەستان، هیچ  پڕۆژە و بەرنامەیەکی ئابوورییان  بۆ ژیان و بەڕێچوونی ئەو خەڵکە نیە کە کۆڵبەری و هێنان و فرۆشتنی کەلوپەل لە سنوورەکانیان لێ قەدەغە کردوون.

 ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕێنی خەڵکی شارە سنوورییەکان، بە حەرەکەتێکی مەدەنیی هەڵگری داوا و داخوازی ڕەوا و ئینسانی دەزانێ و بە تەواوی پشتیوانیی لێ دەکا.  نیشاندانی سوفرەی بەتاڵ و دەنگهەڵبڕین دژی ئەو هەمووە  تاوان و قەدەغە و قۆڕغە کە ڕێژیمی دەسەڵاتداری ئێران بۆ پەکخستنی  سەرچاوەی ژیانی زەحمەتکێشترین بەشەکانی خەڵک بەڕێوەیان دەبا، سەرەتاییترین مافی ئەو خەڵکەیە.

ئێمە لە کاتێک دا سڵاو بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی کۆڵنەدەرانەی مانگرتوان دەنێرین، داوا لە خەڵکی شار و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین دەنگی خۆیان تێکەڵ بە دەنگی مانگرتووانی شارەکانی جوانڕۆ، بانە، سەقز، مەریوان، سەردەشت و پیرانشار بکەن. پاشەکشەی کاربەدەستان و ملدانیان بۆ داخوازە ڕەواکانی مانگرتوان و ناڕازییان، لە گرەوەی درێژەی ئەو حەرەکەتە و پشتیوانیی خەڵکی شارەکانی دیکە لە مانگرتنی شارە سنوورییەکان دایە. 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

(پێکهاتوو لە: 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیموکراتی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)

١٨/٤/٢٠ ١٨

٢٩/١/١٣٩٧


6 ساڵ و 7 مانگ و 3 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناوەندی هاوکاری: پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!

ناوەندی هاوکاری: پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران