بە مەبەستی مەحکوومکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان و کۆمەڵکوژییەکەی گوندی زارگەلی، کوردانی شاری یلفەی وڵاتی سوید گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. رۆژی 3/8/2015 بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی شاری یلفەی وڵاتی سوید گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و تیایدا تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزارکرد. ئەو خۆپیشاندانە لە سەعات چوار بە کاتی ئوروپا دەستیپێکرد، تیایدا بە دروشمی مردن بۆ دووژمنانی کورد نارەزایەتی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی ترکیا دەبردرا.
جێگەی باسە لەو خۆپیشاندانەدا ژمارەیێک لە ئەندامانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە وەلاتی سوئید بەشدارییان کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی نارازییان و وێرای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان جینایەتی دەواڵەتی ترکیایان مەحکووم کرد.