پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 1ی رەشەمەی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 1ی رەشەمەی 1394
سازمانی خەبات


هێزە ئیتلاعاتییەکان لە سەقز ٨ کەسیان دەستبەسەر کرد

 لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکان لە ئێران، دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد پەرەدەستێنێ. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مەئموورانی ئەمنیەتی لە شاری سەقز سەر بە پارێزگای کوردستان، هەوڵی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد دەدەن و لەو پەیوەندییەدا، ٨ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە. شوناسی یەکێک لە و ٨ هاووڵاتییە کوردە بە "نادر" ڕاگەیەندراوە.بە پێی ئەم راپۆرتە،  "سەر لە ئێوارەی دوێنێ هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی چەند هاووڵاتی لە گەڕەکی شاناز و هەوڵی دەستبەسەر کردنی ئەو ٨ کەسەیان دا. ئەو ٨ کەسە تەمەنیان کەمتر لە ٣٥ ساڵە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. جێگەی باسە کە،"ئەو ٨ هاووڵاتییە بە تۆمەتی پەیوەندیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراون".

 

 

 

 

 

 

 

 

منداڵێکی کورد چووە ڕیزی یانەی بارسێلۆنا

دامەزراوەیەکی بارهێنانی یاریزان لە وڵاتی ئیسپانیا سەرقاڵی بەستنی گرێبەست لەگەڵ منداڵێکی کورد بۆ ئەندامیەتی لە یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنایە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، یانەی بارسێلۆنا، گرێبەستی گواستنەوەی دیاکۆ شەیدایی لە ئاکادمیای فووتباڵی تۆرنتۆی کانادا بۆ ئەو یانەیەی واژۆ کردووە. ئەو منداڵە تەمەن ٩ ساڵە، خەڵکی شاری ورمێ لە کوردستانی ئێرانە. دیاکۆ کە لە تەمەنی سێ ساڵانەوە خەریکی یاریی تۆپی پێیە، ماوەیەک لەمەوپێش لەگەڵ بنەماڵەکەی چوونەتە شاری بارسێلونا بۆ بارهێنانی تواناکانی دیاکۆ شیدایی لە دامەزراوەی "لاماسییا". ڕاوێژکارانی لاماسییا بە بینی یاریی ئەو منداڵە کوردە، خوازیاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا بوون.

 
لۆمۆند: کوردستانی ڕۆژئاوا بەرە و خودموختاری هەنگاو دەنێت

 ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕانسە بڵاوی کردەوە کە سەرەڕای هەڕەشەکانی تورکیە، کوردستانی ڕۆژئاوا بەرە و خودموختاری دەڕوات. بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕانسە بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەرچی تورکیە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا دەکات، بەڵام بە هۆی سامانەی بەرگریی اس ٤٠ ٠ ی ڕووسیه لە باکووری سووریەدا، ئەو وڵاتە ناتوانێت هێرشی زەمینی بکاتە سەر خاکی سووریه و ئەوەش گەمژەییە. هەروەها، سەرەڕای بۆردوومانی تۆپخانەکانی تورکیه، کوردەکانی سووریه لە حاڵی پێشڕەویدان و بە پشتیوانیی ئەمریکا و ڕووسیە، کوردەکان بەرەو خودموختاری لە سووریەدا دەڕۆن. هەروەها ڕۆژنامەی لۆمۆند لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە دەکات کە کوردەکانی سووریه وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش ناسراون و ئەمریکاش پشتیوانییان لێ دەکات. ئۆپەراسیۆنی کوردەکانی سووریه جێگای ڕەزامەندین و بە پشتیوانیی ڕووسیه ئەنجام دەدرێن و لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین کە کوردەکانی سووریە دوو زلهێزی جیهانییان لە پشتە. بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگای حەلەب ـ ئەعزاز، لە لایەن کوردەکانی سووریەوە ناوچەیەکی خودموختاری کوردەکان لە سووریه جێبەجێ دەبێت و بەپێی پەندێکی فارسی کە دەڵێت: ئەو پرسە "سوخت و سوز ندارد و فقگ دیر و زود دارد".

 
کۆنگفۆکارانی کچی کوردستانی ١٣ مداڵیای ڕەنگاوڕەنگیان مسۆگەر کرد

کچە کۆنگفۆکارانی کوردستانی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانی ئێران کە لە ئیسفەهان بەڕێوەچوو درەوشانەوە و توانییان ٢ مداڵیای زێڕ، ٥ زێو و ٦ مداڵیای بڕۆنز وەدەست بێنن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کێبەرکێگەلی پاڵەوانی کۆنگفۆ توای وڵات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە فوولادشەهری ئیسفەهان لە چوار ڕیزی تەمەنی منداڵان، مێرمنداڵان، لاوان و گەورەساڵان بەڕێوەچوو.

٨٠ ٠  کۆنگفۆکار لە تێکڕای ئێران لە قەبارەی ٢٧ هەڵبژاردە لە ٢٥ پارێزگاوە بەشدارییان لە پێشبڕکێکە کرد. لە ئەنجامی ڕیزی تەمەنی منداڵان، لە هەڵبژاردەی کوردستان تالیا موقودەسی و ڕوکسانا خوسرەوی مداڵیای زێڕیان وەدەست هێنا و دونیا نووری زادە، میدیا ئەمینی و نگین بوزورگی بوونە خاوەنی مداڵیای بڕۆنز. لە دەرەنجامی تیمیشدا پارێزگای کوردستان لەو ڕیزە تەمەنەدا پلەی دووهەمی وڵاتی وەدەست هێنا. سیما زارعی مداڵیای بڕۆنزی ڕیزی لاوانی مسۆگەر کرد و موژدە عەزیزی، موحەدەسە سەلیمی، سەلماز عوزەیری و شادی کوردی توانییان مداڵیای بڕۆنزی کێبەرکێکان لە تەمەنی لاوان مسۆگەر بکەن. هەروەها لە تەمەنی گەورەساڵاندا مونا زەند کەریمی مداڵێکی زێوی بردەوە و کەژاڵ ئەمینی و مونا موعین شێخولئیسلام کاروانەکەی کوردستانیان کردە خاوەنی دوو مداڵیای بڕۆنزی دیکە. هەڵبژاردەی پارێزگای کوردستان بە سەرپەرشتی سومەیە برسان و ڕاهێنەریی مەهین گوڵشەن و شەقایەق خوسرەوی لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانی وڵات بەشداریی کردووە.

 
کوژرانی فەرماندەێکی سوپای پاسداران لە سووریە

یەکێک لە سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی کە بۆ کوشتاری خەڵکی ئازادیخوازی سووریە رۆیشتبووە ئەو وڵاتە  کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 30ی رێبەندانی 1394، هەواڵدەرییەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی بڵاویان کردەوە کە، پاسدار حەمید رەزا ئەنساری سەرکردەی سوپای پاسداران لە پارێزگای مەرکەزی کە بۆ پاراستنی رژێمەکەی بەشارئەسەد رۆیشتووەتە سووریە کوژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، راگەیاندنەکانی رژێمی ئاخوندی ئەنسارییان وەک سەردار ناو لێ بردووە و بۆ کوژرانی بەرێوەبردنی رێورەسمی جۆراوجۆریان دیاری کردووە. جێگەی باسە کە رۆژی رابردووش لاشەی 12 کوژراوی هێزی تیرۆیستنی قودس کە لە سوریە کوژرابوون لە شچاری قۆم نێژران.


کلیچدار ئۆغلو: بە هۆی ئەردۆغانەوە تورکیا بووەتە گۆمێ‌ خوێن

سه‌‌‌رۆکی گشتی پارتی گه‌‌‌لی کۆماری جه‌‌‌هه‌‌‌په‌‌‌، ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغان سه‌‌‌رۆک کۆماری تورکیا به‌‌‌ پشتیوانیکردنی تیرۆریستان تۆمه‌‌‌تبار ده‌‌‌کات و رایده‌‌‌گه‌‌‌یەنێت که‌‌‌ به‌‌‌هۆی سیاسه‌‌‌تی پارتی دادو گه‌‌‌شه‌‌‌پێدانەوە تورکیا بووەته‌‌‌ گۆلی خوێن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، که‌‌‌مال کلیچدار ئۆغڵو له‌‌‌ ئەستانبوڵ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رپرسانی حزبه‌‌‌کی کۆبووه‌‌‌وە و له‌‌‌باره‌‌‌ی دۆخی ئێستای تورکیا وتی: "ده‌‌‌بێت هه‌‌‌موو کەس ئه‌‌‌وە بزانێت که‌‌‌ پارتی دادو گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان ئاکه‌‌‌په‌‌‌ پشتیوانی تیرۆریستان ده‌‌‌کات و به‌‌‌م شێوه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌وان نا‌توانن تورکیا به‌‌‌ڕێوه‌‌‌بەرن، داوا له‌‌‌ دادوه‌‌‌رانی کۆماره‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌م ده‌‌‌بێت لێپرسینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌و حزبه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌ بکه‌‌‌ن.ئۆغڵو به‌‌‌ توندی ره‌‌‌خنه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌ردۆغانیش ده‌‌‌گرێت و ده‌‌‌ڵێت: "سه‌‌‌رکرده‌‌‌کانی پارتی دادو گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان و ئه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ کۆشکی قاچاخدا دانیشتووه‌‌‌ (باسی ئه‌‌‌ردۆغان ده‌‌‌کات) هاوکاری تیرۆریستان ده‌‌‌کات، ئه‌‌‌مه‌‌‌ش بووه‌‌‌تەهۆی ئەوەی تورکیا ببێتە‌ گۆلی خوێن، هەربۆیە سه‌‌‌ره‌‌‌تا ده‌‌‌بێت لێپێچینه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌‌وان بکرێت.


8 ساڵ و 9 مانگ و 23 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 1ی رەشەمەی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 1ی رەشەمەی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران