گوڵروخ ئیریایی زیندانی سیاسی لە دوای حەفتاو شەش رۆژ پێداگری لە سەر درێژەدان بە مانگرتن هەتا هاتنەدیی ویستەکانی دەدا.
گوڵروخ ئیریایی زیندانی سیاسی لە دوای حەفتاو شەش رۆژ پێداگری لە سەر درێژەدان بە مانگرتن هەتا هاتنەدیی ویستەکانی دەدا.
زیندانی سیاسی گوڵروخ ئیریایی لە دوای حەفتاو شەش رۆژ مانگرتن لە خواردن پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتنەکەی هەتا هێنانەدیی ویستەکانی و گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی ئەوین دەکات. ناوبراو لە ئێستادا بۆ هۆی خراپی دۆخی جەستەیی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
بەرپرسانی زیندان پێیان وتووە گەر مانگرتنەکەی بشکێنێ داواکانی جێبەجێ دەکەن. بەڵام گوڵروخی ئیرایی قەبووڵی نەکردووە.
ئەو زیندانیە سیاسیە لە 16ی رێبەندانی 96 وەک نارەزایەتی بە گواستنەوەی بۆ گرتووخانەی قرچەک وەرامین مانی لە خواردن گرتووە.