لە شاری دیواندەرە جاشێک ٤ کەسی لە ماڵێک کووشت و کەسێکی دیکەشی بریندار کرد.
لە شاری دیواندەرە جاشێک ٤ کەسی لە ماڵێک کووشت و کەسێکی دیکەشی بریندار کرد.
بەپێی هەواڵ، سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە 29ی خاکەلێوە، کەسێک بەناوی "رەسوڵ فکرەت" کە یەکێک لە جاش پاسدارەکانی ڕێژیمە بە چەکی سپای پاسدارانەوە هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزوورەی و وێڕای کووشتنی خەسو و خەزوور و خێزانەکەی، دوو منداڵی دیکەی خەزورەی بەتوندی بریندار دەکا کە یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ماوەیەک لەمەوبەر خێزانی بکوژەکە بەهۆی کێشەی خانەوادەیەوە لە ناوبراو جودا دەبیتەوە و دەچێتەوە ماڵی باوکی، بەڵام بەیانی رۆژی چوارشەممە رەسوڵ فکرەت ئەم تاوانە ئەنجام دەداو شوێنەکە بەجێدەهێڵێ و ڕا دەکا کە هێشتا دەستگیر نەکراوە.
ناوی کوژراوەکان بریتییە لە: حەمەسەلیم خەزورەی، تەلێعە خەسوی، پرشنگ ٣٠ ساڵە خێزانی و نینا ١٠ ساڵان کچی خەزوورەیØ› هەروەها یەکێک لە قوربانیانی ئەم رووداوە بە ناوی ئەدرینا تەمەن ٥ ساڵ لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی دیواندەرە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
بەپێی زانیارییەکان ئەم بنەماڵەیە پێشتر لەلەیان بکووژەکەوە هەڕەشەی کووشتنیان لێکرابوو و ئەوانیش سکاڵایان لەدژی تۆمار کردبوو بەڵام بەهۆی بەدوادانەچوونی لایەنە پێوەندیدارەکان ئەم پاسدارە دەستڕۆیشتووەی ڕێژیم کەڵکی لە چەکی سپا کە لەجۆری کڵاشینکۆف بووە وەرگرت و ئەم کارەساتەی خوڵقاندووە.