یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مانگرتنی گشتی لە شارکەکانی کوردستان زیاتر پەرەدەستێنێ

مانگرتنی گشتی لە شارکەکانی کوردستان زیاتر پەرەدەستێنێ

مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستانی ئێران لە پێنجەم رۆژیدا بەردەوامە.

 مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستانی ئێران لە پێنجەم رۆژیدا بەردەوامە.

رۆژی پێنج شەممە 30ی خاکەلێوەی 1397 مانگرتنی گشتی کە لەشارەکانی بانە و جوانرۆ دەستی پێکرد لە ئێستا زۆرێک لە شارەکانی دیکەی کوردستان بەتایبەت شارە سنووریەکان چوونەتە پاڵ مانگرتنە گشتیەکە.

بەپێی هەواڵەکان، لە پێنجەم رۆژی مانگرتنە گشتیەکەدا بازاریانی شارەکانی مەهاباد، سەردەشت، بۆکان و پیرانشار چوونە پاڵ شارەکانی بانە، جوانرۆ، مەریوان و سەقز.

رۆژی چوارشەممە 29ی خاکەلێوە خامنەیی سەعید جەلیلی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی رژیمەکەی نارد بۆ بانە، بەڵام خەڵک گوێیان لێ نەگرت و درێژەیان بە مانگرتنەکەی خۆیان دا. 

بەپێی هەواڵەکان هێزەکانی رژیم لە شارەکانی سەقز، بانە و مەریوان لانی کەم 12 کەسیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنی نادیاریان گواستوونەوەو تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە بارەی دەستبەسەر کراوان نیە.

رادوێی رژیم وتی زیاتر لە شەش بۆ حەوت ملوێن کەس لە کاسبکار و بازاری بێکار بوون. هەروەها رەسوڵ خزری نوێنەری مەجلیسی رژیم دیانی بەوەدا ناوە کە داخستنی سنوورە کۆڵبەریەکان بووەتە هۆی بێکار بوونی 75 هەزار کۆڵبەر.

لەلایەکی دیکەوە خوێندکارانی زانستگای پەیامی نووری مەریوان بە بڵاو کردنەوەی راگەیەندراوێک پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان دەربریوە.

لە بەشێک لە ڕاگەیاندراوی خوێندکارانی زانستØ·ای پەیام نووری مەریوان بە باس کردن لە دؤخى ئابووری کوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان‌دا هاتووە:

هەروەک کە ئاگادارن ماوەیەکی زۆرە سنوورەکان داخراون و نرخی “گۆمرۆک” لە ڕادەیەکی سەرسووڕهێنەردا بەرز بۆتەوەو ئەمە بۆتە هۆی کزیی لەڕادەبەدەری بازاڕەکانی شارە سنوورنشینەکان، بەتایبەت مەریوان و بانە و جوانڕۆ و بە شێوازی ناڕاستەوخۆیش لەسەر شارە کوردنشینەکانی دیکه کاریگەریی نەرێنی داناوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم دۆخە، کێشەی بۆ ژیانی خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەت سنوورنشینەکان کە سنوورەکان تەنیا ڕێگای بژیویی ژیانیانە دروست کردووەØ› هەروەها بە بۆنەی نەبوونی هەلی کار و نەبوونی کارخانە لەم ناوچانە، خەڵک بەناچار ڕوویان ‌کردووەتە کاروباری سنوورەکانەوە. ئێستەش بە بۆنەی داخرانی سنوورەکانەوە، خوانی بازاڕییان و خەڵکی ئەم شارانە خاڵییە و بە واتایەکی تر خەڵک برسییانە.

خوێندکارانی کوردی زانکۆی پەیام نووری مەریوان ڕووبەر خەڵکی کوردستان لەو بارەوە ڕایانگەیاندوەØ›

– بە داخستنی بازاڕەکان لە هەموو شارە کوردنشینەکان، پشتیوانیی لە مانگرتنی بازاڕییان لە شارە مانگرتووەکان بکەن.

– چینە جیاوازەکانی دیکەی کۆمەڵگا (فەرمانبەران و خوێندکاران و…)، بۆ پشتیوانی لەم مانگرتنە، هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن.

– مانگرتووان تا بەدیهاتنی خواستەکەیان، لەسەر مانگرتن و ناڕەزایەتی سوور بن.


6 ساڵ و 7 مانگ و 4 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

مانگرتنی گشتی لە شارکەکانی کوردستان زیاتر پەرەدەستێنێ

مانگرتنی گشتی لە شارکەکانی کوردستان زیاتر پەرەدەستێنێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران