سێ رێپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بانگەوازێکدا داوای هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی شاری سنەیان کرد.
سێ رێپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بانگەوازێکدا داوای هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی شاری سنەیان کرد.
ئەو رێپۆرتدەرانە لەو بانگەوازەدا ڕایانگەیاندووە: "حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن پەناهی لەسەر ئەو تاوانانەی وەپاڵی دراوە جێی قەبووڵ کردن نییە و ئێمە داوا لە حکوومەتی ئێران دەکەین حوکمی ئێعدامی ناوبراو هەڵبوشێنرێتەوە".
رێپۆرتدەرانی تایبەتی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئازار و ئەشکەنجەی ڕامین لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، نیگەرانیی خۆیان دەربڕیووە و دەڵێن: "ڕامین پێش و دوای دادگاییکردن، لە دەستڕاگەیشتن بە تەلەفوون، پارێزەرو چاودێریی پزیشکی بێ بەش بووە".
بە وتەی ئەو سێ رێپۆرتدەرە، سەپاندنی حوکمی ئێعدامی ڕامین لە لایەن دەزگای قەزایی رژیم "ناعادڵانە و دژایەتیی لەگەڵ یاسا نێونەتەوەییەکان"دا هەبووە.
رۆژی سێ شەممە 21ی خاکەلێوەی 1397 دیوانی بەرزی رژیم لە شاری قوم حوکمی ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کوردی تەئید کردەوە.