وێرای هەوڵ و فشاری دامودەزگاکانی رژیم مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە.
وێرای هەوڵ و فشاری دامودەزگاکانی رژیم مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە.
بەپێی هەواڵ، رۆژی هەینی 31ی خاکەلێوە لە شارەکانی بانە، سەقز، مەریوان، پیرانشار، مەهاباد و جوانرۆ شەشەم رۆژی مانگرتنی گشتی بەرێوەچوو.
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن دوکاندار و بازاریانی ئەو شارانە کۆتایی بە مانگرتنە گشتیەکە بێنن بەڵام خەڵکی ئەو شارانە پێداگری لەسەر داواکانیان دەکەن.
دوکاندار و بازاریان لە شارەکانی کوردستان لەنارەزایەتی بە داخرانی سنوورەکان و رێگری لە کاسبکاران و زیادکردنی گومرک مانگرتنی گشتی بەرێوەدەبەن.
رەسوڵ خزری نوێنەری مەجلیسی رژیم رایگەیاند کە داخستنی خاڵەسنووریەکان 80 هەزار کۆڵبەر و 6 ملوێن کاسبکاری بێکار کردووە.