پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

حوکمی سێدارە، باوەر بە ئازادیمان بەهێزتر دەکا

حوکمی سێدارە، باوەر بە ئازادیمان بەهێزتر دەکا

نارین کەریمی

بەپێی ئامارەکان، رژیمی ئێران بەهۆی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە و ئێعدام لە پلەی یەکەمدا جێگەی گرتووە، رژیمێک کە بە ئاسانی لاوەکانمان لەسێدارە ئەدات

نارین کەریمی

بەپێی ئامارەکان، رژیمی ئێران بەهۆی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە و ئێعدام لە پلەی یەکەمدا جێگەی گرتووە، رژیمێک کە بە ئاسانی لاوەکانمان لەسێدارە ئەدات .

رژیم پێی وایە کە خەلک ئەبێ بە زۆرەملێ پێ ملی عەقیدەو باوەری ئەوان بێ و کەس و بەتایبەت لاوەکانمان حەقی  ئازادی بەیانیان نەبێت و نارازیش نەبن.

بەڵام هەر لە سەرەتای دەرکەوتنی ماهیەت و ناوەرۆکی دیکتاتۆرانەی ئاخوندان لاوانی کورد نایان بەو دەسەڵاتە وت و ڕوڵەی کورد هەمیشە بە دەنگی بەرز نارەزایەتی دەربڕیوە. هەر ئەوەش وای کردووە کە رژیم لاوانی کورد بە مەترسی گەورە بۆ سەر دەسەڵاتەکەیان بزانن بۆیە بە هەر بیانوویەک هەوڵی ئێعدام و لەناوبردنی دەدەن، وەکوو بەهمەن ورمزیار و ڕامین حسین پناهی و دەیان و سەدان لاوی خوێن گەرمی دیکەی کورد کە بەهۆی کورد بوون و نارەزایەتی لەو حکومەتە دیکتاتورە، حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە.

رژیمێک کە تەنیا زمانی ئێعدام و سەرکوت ئەزانێ‌ و لە ساڵانی رابردوودا بە هەزاران لاوی کوردی لەسێدارە داوە، وە لە ئێستایشدا بە دەیان لاوی کورد لە زیندانەکانی ئەو رژیمەدا چاوەرێی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان دەکەن، نەک نەیتوانیوە دەنگی لاوەکانمان کپ بکات بەڵکوو رۆژ لە دوای رۆژ و لەگەڵ ئێعدامی هەر لاوێکی کوردا دەیان دەنگی نارازی دژ بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و خوێنمژە بەرز ئەبێتەوە و هەموو بە یەک دەنگ دەڵێن نا بۆ حوکمی سێدارە و کوشتن و بڕین.

ورە و باوەری ژنان و کورانی کوردستان لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندان بووەتە وزەی هەستان و گەشانەوەی خەباتی نەتەوەیی ئازادیخوازی و شکستدان بە دیکتاتۆری و خوێنرێژی، ئەوانەی بە خوێنی رەوایی و حەقانیەتی خەباتی نەتەوەی کوردیان ئیمزا کردووەو ناو نیشانیان بۆتە چۆڵەچرای رزگاری و کۆتایی ستەم و ناعەداڵەتی. 

 

بەڵێ نە دیکتاتۆریەت و نە حوکمی سێدارە نەیانتوانیەوە دەنگی ئازادیخوازی و ورە و باوەری لاوانی کورد تێکبشکێنن بەڵکوو تا دێ زوڵم زیاتر بێ هەستی ماف ویستی و ئازادیخوازی کورد زیاتر رەنگ دەگرێ. بۆیە هەتا روخانی رژیمی پەت و سێدارەی ئاخوندان رۆ٠Žلەکانی کورد سینگیان مەتەرێزی ئازادیە و دوای ئەو رژیمەش مێشکیان مەکۆی بیری ئاشتی و دادپەروەری و یەکسانیە.


6 ساڵ و 7 مانگ و 1 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حوکمی سێدارە، باوەر بە ئازادیمان بەهێزتر دەکا

حوکمی سێدارە، باوەر بە ئازادیمان بەهێزتر دەکا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران