رۆژی هەینی 31ی خاکەلێوەی 97 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە وەلاتان بڵاو کردەوە. لەو راپۆرتەدا رژیمی ئێران لە ریزی پێشێ
رۆژی هەینی 31ی خاکەلێوەی 97 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە وەلاتان بڵاو کردەوە. لەو راپۆرتەدا رژیمی ئێران لە ریزی پێشێلکەرانی سەرەکی مافی مرۆڤ جێی گرتووە.
بەشی تایبەت بە ئێران لەو راپۆرتە 48 لاپەرەییە ئیشارەی بە جۆرەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ کردووە.
لەو راپۆرتەدا لە دوای ئیشارە بە قۆرغ کردنی تێکرای دەسەڵاتە حکومەتی و سیاسیەکان لەلایەن وەلی فەقیهەوە هاتووە: "خامنەیی" دەسەڵاتی قانوونی لەسەر دەزگای قەزایی و چاپەمەنی دەوڵەتی و هێزی چەکدار هەیە و ناراستەوخۆ کونترۆڵی هێزە ئەمنتیەکانی ناوخۆ و باقی ناوەندە سەرەکیەکانی لە دەستدایە.
دەوڵەت و هێزەکانی بەپێی راپۆرتەکان تووشی تاوان و کوشتنی خۆسەرانە و غەیرە قانوونی دەبن کە بە زۆری لە دوای دەستگیری و دادگایی و بەبێ تێپەراندنی دەورەکانی قانوونی ئێعدام بەرێوەدەچێ و یان ئێعدام لەسەر تاوان گەلێک بەرێوەدەچێ کە بەپێی بنەما نێونەتەوەییەکان لە ئاستی جیددی تر بە تاوان ناناسرێن.