رژیمی ئێران لە هەوڵی کردە و هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بنکە و دەفتەرەکانی شۆرای ملی مقاومەت و سازمانی موجاهیدینە.
رژیمی ئێران لە هەوڵی کردە و هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بنکە و دەفتەرەکانی شۆرای ملی مقاومەت و سازمانی موجاهیدینە.
بەپێی راگەیەندراوێکی کومسیۆنی ئاسایش و دژی تیرۆری شۆرای ملی مقاومەتی ئێران، سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیم لە هەوڵی پیلان و هێرشی تیرۆریستین بۆ سەر بنکە و دەفتەرەکانی شۆرا و موجاهیدین لە وەڵاتانی جۆراوجۆری ئوروپا و ئەمریکا.
لەو راگەیەندراوەدا ئیشارە کراوە بە وتووێژێکی رۆژی پێنج شەممە 30 خاکەلێوەی ئاغای ئادی راما سەرۆک وەزیری ئالبانی و دیانپێدانانی ناوبراو بە پیلانەکانی رژیم لە دژی موجاهیدن لە ئالبانی و فشار و هەرەشەکانی رژیم بۆسەر ئالبانی و وەڵاتانی ئاتلانتیک.
ئەو کومسیۆنەی شۆرا لە راگەیەندراوەکەیدا هەوڵەکانی رژیمی لە چەند خاڵدا بەو شێوەیە دیار کردووە:
1ـ لە رۆژی 2ی خاکەلێوە راگەیەنەکانی ئالبانی هەواڵی گیرانی دوو کەسی ئێرانی بەناوەکان "ف.ز" و "س.م" بڵاو کردەوە کە گومانی چالاکی تیرۆریستیان لەسەر بووە. ئەو کەسانە لە تیرانای پێتەخت دەستگیر کراون کە خۆیان بە رۆژنامەنوس ناساندووە. بەپێی راگەیەنەکانی ئالبانی ئەو دوو کەسە ئێرانیە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەلایەن ناوەندەکانی دژ تیرۆر لەدوای وەرگرتنی زانیاری لە هاوبەشە نێونەتەوەییەکانی ئالبانی لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی رژیمی ئێران دەیانەوێ هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، دەستگیر کراون.
جێی بیر هێنانەوەیە کە ئاخوند فەلاحیان وەزیری پێشووی ئیتلاعاتی رژیم رۆژی 18ی پووشپەری 96 وتی: وەزارەتی ئیتلاعات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، لە ناوخۆ و دەرەوە توانای پێویستی هەیە. ئێمە مۆرەی ئیتلاعات نانێرین بۆ ئالمان و ئامریکا و بڵێ من لە وەزارەتی ئیتلاعاتم، بەناوی کاری بازرگانی و رۆژنامەنووسیەوە ئەمە دەکرێ.
2ـ رۆژی 2ی خاکەلێوەی 97 ریپۆرت تی وی ئالبانی هەواڵی دا: لە سەرەتای مانگی مارشەوە ناوەندەکانی زانیار و دژە تیرۆر 10 کەس کە دەگوترێ دەتوانن چالاکی تیرۆریستی لە ئالبانی رێکبخەن، خستووەتە ژێر چاودێرێ. هەموو ئێرانیەک کە دەچنە ئالبانی لە سنوور و لەو ماوەی لە ئالبانی دەمێننەوە لەژێر چاودێری دا دەبن. ناوەندەکانی سەپاندنی قانوون لە ئالبانی بە شێوەی تایبەت نیگەرانی ئەو ئێرانیانەن کە لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتیەکانی تارانەوە کەڵکیان لێوەرگیرێ هەتا بتوانن بۆ زەربەدان لە 3000 هەزار موجاهیدینی ئێرانی پەناهەندە لە ئالبانی هەنگاو هەڵگرن.
3ـ لە سەرەتای ساڵی زایینی (بەفرانبار 1396) جموجوڵ هاوشێوەی گوماناوی وەک وێنەگرتن و راگرتنی ماشین بۆ تاقی کردنەوە لەبەردەم دەفتەر و بنکەکانی شۆرای ملی مقاومەت لە برلین رووی داوە کە پۆلیس و بەرپرسانی پێوەندیدار لێی ئاگادارن. رژیم بۆ ئامادەکاری کردەی تیرۆریستی لەو چەشنە کەڵک لە مۆرە ئێرانی و غەیرە ئێرانیەکان وەردەگرێ. لە نیوەی دووهەمی مانگی خاکەلێوەی 97دا هەموو نیشانەکان دەرخەری ئامادەکاری بۆ هێرشێکی تیرۆریستی بوو کە بەرپرسانی پێوەندیدار لێی ئاگادار کرانەوە.
4ـ هاوکات لە واشینتۆنیش هاوشێوەی ئەو کردەوە گۆماناویانە لە شوێکەوتن و چاودێری لە دەورووبەری دەفتەری شۆرا لەلایەن کەسانێک لە نەتەوە جیاجیاکان رووی داوە کە نیشانەی مەترسی جیددی تیرۆریستیە. پۆلیس و بەرپرسانی پێوەندیدار لەو مەترسیانە ئاگادار کراونەوە.
5ـ ئیتلاعات و سەفارەتخانەکانی ئاخوندان بە کەڵکوەرگرتن لە شوێن هەڵگر (ردیاب)ی موبایل، شوێن و ناونیشانی بەکارهێنەرانی ئەو تەلەفونانە بەدەست دێنن و لەو بارەوە نمونەی زۆر هەن.
6ـ رژیم لە کۆمەک و کەلوپەلی دەوڵەتەکانی پشتیوان و هاوپەیمان بە قازانجی خۆی زۆرترین کەڵک وەردەگرێ دژ بە موخالف و نەیارەکانی.
لەو راگەیەندراوەدا هەروەها ئیشارە بە جموجوڵەکانی رژیم لە دوای راپەرینی بەفرانباری 96 کراوەو ئیشارە بە قسەکانی خامنەیی دەکات کە راپەرینەکانی خستبوە پاڵ سازمانی موجاهیدین و رایگەیاندبوو کە لە چەندین مانگ لەوە پێشەوە بەرنامەی بۆ دارێژراوەو هەرەشەی تۆڵەکردنەوەی لە موجاهیدین کردبوو.