لە چەند رۆژی رابردوودا سێ کەس لە شاری بانە و خوێندکارێکیش لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی هەواڵ، لەماوەی ڕۆژانی
لە چەند رۆژی رابردوودا سێ کەس لە شاری بانە و خوێندکارێکیش لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی هەواڵ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برا بە ناوەکانی “زانیار و بێهرووز عوسمانی” لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شاری بانە بە تۆمەتی پشتگیری لە مانگرتنی بازاڕیان و کاسبکارانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون. هەروەها یادگار سادقی کە لە بەرانبەر سەعید جەلیلی نوێنەری خامنەیی دیفاع و بەرگری لە مانگرتنوان و کۆڵبەران کرد دەستگیر کراوە. لەلایەکی دیکەوە رۆژی پێنج شەممە 30ی خاکەلێوە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی عوسمان رەشیدی و کورەکەی بە ناوی "رەزا رەشیدی" کە خوێندکار بووە، دەستبەسەر کردووەو بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.