بەرپرسێکی پلەبەرزی ئامریکا کە هاورێیەتی جان سالیوان سەرپەرەستی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کۆبونەوەی جی حەوت لە کانادا دەکا لە پێوەند بە شێوازی کارکردنی کۆبوو
بەرپرسێکی پلەبەرزی ئامریکا کە هاورێیەتی جان سالیوان سەرپەرەستی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کۆبونەوەی جی حەوت لە کانادا دەکا لە پێوەند بە شێوازی کارکردنی کۆبوونەوەی جی حەوت گوتی: ئەولەویەتی ئەمرۆیی ئێمە قسەکردنە لەسەر رێگەی بەرەوپێشچون لە بارەی سوریە، چالاکیە شەرانگێزیەکانی رژیمی ئێران لەناوچەکەداو هەروەها بەرنامەی ناوکەیی و موشەکی ئەم رژیمە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ناوبراو وتویەتی کە: ئێمە لەگەڵ سێ وڵاتی ئوروپایی وتوێژمان کردووە لە پێوەند بە دەست راگەیشتن بە رێکەوتنامەیەکی تۆکمە بۆ بەرجام. دۆناڵد ترامپ تا ١٢ی مانگی مەی بەرامبەر بە ٢٢ی بانەمەڕ کاتی دیاری کردووە کە بزانین ئایا ئێمە دەتوانین رێکەوتننامەیەکی تۆکمە بەدەست بێنین.
ئێمە لەگەڵ سێ وڵاتی ئوروپای لەمانگی ژانویەوە وتوێژمان کردووە و پێشکەوتنێکی بەرچاومان هەبووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوینەتە ئەنجامی کۆتایی.