بەرێوەچوونی حوکمی ئێعدامی پێنج هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەی ورمێ لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمەوە.
بەرێوەچوونی حوکمی ئێعدامی پێنج هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەی ورمێ لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمەوە.
بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 3ی بانەمەڕی 1397حوکمی سێدارەی پێنج هاووڵاتی کورد بەناوەکانی تەیب شێخ نیژاد موکری تەمەن 28ساڵ و خەڵکی شنۆ ، قادر محەممەد حەسەن خەڵکی بۆکان، یەدوڵڵا سەمەدی خەڵکی ورمێ، ئیسام ڕەشیدی خەڵکی ورمێ، لە گرتووخانەی شاری ورمێ بەڕێوەچووە.
بەپێی هەواڵەکان، ئەو پێنج کەسە بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.