یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راپۆرتێک لەسەر خراپی رەوشی خەڵکی بومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان

راپۆرتێک لەسەر خراپی رەوشی خەڵکی بومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان

ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر کارەساتی بومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشاندا تێپەر دەبێت، بەپێی ئەو ئامارانەی کە خودی رژیم بڵاوی کردونەوە لەو بومەلەرزە 7.3 ریختەریە

 ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر کارەساتی بومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشاندا تێپەر دەبێت، بەپێی ئەو ئامارانەی کە خودی رژیم بڵاوی کردونەوە لەو بومەلەرزە 7.3 ریختەریەدا نزیکەی ٦٢٠  کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠  هەزار کەسیش بریندار بوون. 


هەروەها ١٠  هەزار شارۆچکەو ١٩٣٠  دێهاتی کرماشان خەسارەتیان پێ گەیشتووە و زیاتر لە ١٠ ٠  هەزار ماڵ و یەکەی نیشتەجێبوونی شارو دێهاتەکان زەرەری گشتی و تایبەتیان پێ گەیشتووە.


ئاماری قوربانیەکان لە قەسری شیرین، سەرپولی زەهاو، سەلاسی بابەجانی زیاتربوون لە باقی ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە . ئێستا لەگەڵ تێپەربوونی ٥ مانگ بەسەر ئەو کارەساتەدا، کاربەدەستانی رژیم بە ناچاری هەواڵ لە بەرەوسەرچونی کێشەکانی خەڵکی ئەو ناوچانە دەدەن. 


بڵاوکراوەکانی رژیم بەپێی قسەکانی ئەندامانی مەجلیسی رژیمی ئاخوندی و شاهیدحاڵان، دان بە بارودۆخی خراپی ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکاندا دەنێن و دەنوسن: بەرگری بانکەکان بۆ پێدانی وام بە بومەلەرزە لێدراوەکان، بێ تەکلیفی کرێنشینان و کەم و کوری لە گەیاندنی ئاودا، تەنیا لایەکی کێشەکانە. 


ئەندامێکی مەجلیسی ئاخوندی لە قەسری شیرین، سەرپولی زەهاو گەیلانی رۆژئاوا گوتی: ئاسانکاری بانکی و یارمەتی بێ بەرامبەر کە لەلایەن دەوڵەتەوە لەنەزەر گیراوە، ناتوانێ وەڵامدەرەوەی کێشەکانی خەڵکی بومەلەرزە لێدراو بێ.... 


هەرچەندە دەچینە پێشەوە، لەکاتێکدا کە سوپای تیرۆریستی پاسداران، رۆژەکانی سەرەتا قەول و قەراری درستکردن و دابین کردنی چوارسەد کانێکسی رۆژانەیان بۆ خەڵکی بومەلەرزە لێدراو دەدا. بەڵام ئەمرۆ سەرەرای خەڵکی، سەرانی رژیمیش دەڵێن کە زۆرێک لە خەڵکی کانێکسیان نیە.


ئەندامێکی مەجلیسی رژیم دەڵێ: ئەو بارودۆخە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر خەڵکی بومەلەرزە لێدراو... هەموو خەڵکی ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی وەک گەیلانی رۆژئاوا، سەرپولی زەهاو، قەسری شیرین، داڵاهۆ، سەلاسی باوەجانی و باقی ناوچە کارەسات لێدراوەکان خەساریان پێگەیشتووە، چیتر چالاکی ئابوری و کەسپ و کار لەو ناوچەیەدا رەونەقی نیە و چەرخی ئابوری تا رادەیەکی زۆر لەکار کەوتووە و بەهێواشی بەرەوپێش دەچێ. ناوبراو هەروەها دەڵێت: هێندێک جار وارێدەکەوێ کە هێندێک ناوچە لە ماوەی یەک حەوتودا ئاوی تانکەریان پێناگات. 


 


بەڵێ لەدوای تێپەربونی ٥ مانگ لە بومەلەرزە، هاوڵاتیانمان لەگەڵ کێشەو گرفتی زۆر روبەروون کە ئیرادەیەکی گەورەی نەتەوەیی دەوێت بۆ رەواندنەوەی، بێگومان ئەمەش لەدوای روخانی رژیمی دیکتاتۆر و گەندەڵ وەدیی دێ.


6 ساڵ و 7 مانگ و 9 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتێک لەسەر خراپی رەوشی خەڵکی بومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان

راپۆرتێک لەسەر خراپی رەوشی خەڵکی بومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران