رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2ی بانەمەری 1397 (22ی ئاوریل) هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئێسی سازمانی خەبات بە سەرپەرستی بەرێز ئازاد حوسێن زادە بەشداری لە پرسە و ماتەمینی سارم
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2ی بانەمەری 1397 (22ی ئاوریل) هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئێسی سازمانی خەبات بە سەرپەرستی بەرێز ئازاد حوسێن زادە بەشداری لە پرسە و ماتەمینی سارم خان سادق وەزیری تێکوشەرو و مافناسی کورد کرد کە لە شاری بێرن بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لەو وەڵاتە بەرێوەچوو. ئەو کۆرە لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو.
لە پەیامێکدا بەرێز حوسێن زادە پرسە و سەرەخۆشی سازمانی خەبات و کۆمیتەی سوئێسی بە خانەوادە و کەس و کار و هاوڕێ و هاوخەباتیەکانی کۆچکردوو سارم خان سادق وەزیری پێشکەش کرد.