ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 12ی پوشپەڕ، نرخی دولار لەبازاڕی ئازادی تاران بەڕێژەی بەرزبوونەوەی 200 تمەنی، گەیشتە 20,710، تمەن.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 12ی پوشپەڕ، نرخی دولار لەبازاڕی ئازادی تاران بەڕێژەی بەرزبوونەوەی 200 تمەنی، گەیشتە 20,710، تمەن.
بەرزبونەوەی نرخی دولار بووە هۆی ئەوەی بەرزترین نرخی دولار تۆماربکرێ، ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی دەوڵەتی چەندین جار وتویانە: نرخی دولار کۆنتڕۆڵ دەکەن.
ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەممە وتی: هۆکاری ئەم دۆخەی ئێستا پێوەندی بە گەمارۆکان و کۆڕۆناوە هەیە، بەڵام بە پێ وتەی کارناسانی ئابوری لەئێران، کێشەی سەرەکی کەمتەرخەمی سیاسەتەکانی ڕژیمە.
تەنانەت ئەگەر بە ناو کۆنتروڵی هەڵاوسان بکرێ و ڕێژەێیکی یەک ژمارەیی بۆ هەڵاوسان دیاری بکرێ، بەڵام داڕمان زیاتر دەبێ و داواکاری دادەبەزێ و کارخانەکان ڕادەوەستن و ئەمە دەبێتە هۆی دەرکردنی بەرفراوانی هێزی کڕێکار.
لەئێستادا ڕێژەی ڕاستەقینەی هەڵاوسان زیاتر لە ٤۰لەسەدە، بەڵام ڕژیم تەنانەت ناتوانێت ڕێژەی ۲۰یا ۲۲لە سەدی کۆنترۆڵ بکات.
هەروەها هەڵاوسانی هەندێک لە خواردنەکان ٦۰لەسەدە، و حەقدەستی کرێکاران ۲٦لەسەد لەلایەن ڕژیمەوە خوراوە.
شایانی ئاماژەیە نرخی دولار لەکاتی هاتنە سەرکاری ئاخوند ڕۆحانی شەش هێندە زیادی کردووە و ئەمەش تائێستا بێ وێنە بووە.