کومیتەی کاروباری دەرەوەی سەنای ئامریکا دەنگی بە مایک پەمپێئۆ وەک وەزیری دەرەوەی ئامریکا دا. لە کۆبونەوەی ٤ ی بانەمەڕی ۹·ئەم کۆمیتە بە سەرۆکایەتی باب کۆرکر مایک پەمپیئۆ بە ۱۱دەنگی ئەرێنی ۹دەنگی نا وە یەک دەنگی بێلایەن بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵبژێرا .
دۆناڵد ترامپ رۆژی ۲۲ رەشەممە ۹٦رێکس تێلرسۆنی لابرد و مایک پەمپێئۆ سەرۆکی رێکخراوی هەواڵگری ناوەندیی ئامریکای بە جێگای ئەو دیاری کرد.
ئەندامانی کومیتەی کاروباری دەرەوەی سەنا لە سەعاتی پێنجی عەسری دوشەممە بە کاتی واشینتۆن دەستیان کرد بە لێکدانەوەی پیشنیاری سەرۆک ترامپ بۆ بەرپرسایەتی مایک پەمپێئۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئێستا کە مایک پەمپێئۆ دەنگی زۆرینەی هێناوە دەبێ لە لایەن سناوە پەسند بکرێ هەتا بە فەرمی وەک وەزیری دەرەوەی ئامریکا بناسرێ.