دەزگای سەرکوتگەری قەزایی رژیم لە ماوەی یەک حەوتوودا 19 بەندکراوی لە گرتووخانەکانی گەوهەردەشت، ورمێ، هەمەدان، تەورێز، کرماشان و ئیلام لەسێدارە داوە.
بەپێی هەواڵ، لە ماوەی حەوتووی رابردوودا دەزگای قەزایی رژیم 19 بەندکراوی لەسێدارە داوە. هەشت لەو ئێعدامکراوانە بەشێوەی بە کۆمەڵ 29ی خاکەلێوەی 1397 لە گرتوخانەی گەوهەردەشت لە قەنارە دراون.
هەر ئەو رۆژە لە گرتووخانەی هەمەدان بەهمەن ورمزیار مامۆستای وەرزش لەسێدارە درا. رۆژی پێشتریش بەندکراوێکی دیکە لە گرتووخانەی تەورێز لەسێدارە درا.
رۆژی 3ی بانەمەڕ 9 بەندکراو لەسێدارە دراوە. پێنج کەس بەشێوەی بەکۆمەڵ لە گرتووخانەی ورمێ، لە گرتووخانەی کرماشان سێ بەندکراو و لە گرتووخانەی ئیلام بەندکراوێک لەسێدارە دراون.
شایانی گوتنە لەگەڵ پەرەسەندنی نارەزایەتی و راپەرینی جەماوەری لە شارەکانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ویلایەتی فەقیه، دەزگای سەرکوتگەری قەزایی ئێعدامەکان پەرەپێدەدەن.