سەرۆکی دەزگای سەرکوتگەری قەزایی ڕژیمی ئێران، پشتیوانی لە توندوتیژیی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد دەکاز
سەرۆکی دەزگای سەرکوتگەری قەزایی ڕژیمی ئێران، پشتیوانی لە توندوتیژیی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد دەکاز
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٧، سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، پشتیوانی لەو مۆرەی گەشتی ئیرشاد کرد کە لە یەکێک لە پارکەکانی تاران پەلاماری ژنێک دابوو لەسەر شێوەی جلوبەرگ پۆشین. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، کە نابێت ڕێگە بدەین کەس لەسەر کردەوە یاسایییەکانی هێزی ئینتزامی دژکردەوەی هەبێت، یان ڕووبەڕووی مەئموورانی ئەو هێزە بێتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، گرتە ڤیدیۆئییەک بڵاو بوویەوە، کە مۆرەیەکی ژنی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە پەلاماری کچێکی لاو دەدات، کە ئەم کردەوەی گەشتی ئیرشاد کاردانەوەی جیاجیای لێ کەوتەوە.