کەریم فەیزیان
له یاد و بیره وه ری ئه م جاره ی سه روه رانماندا یادی لاوێکی قاره مانی شاری دوانزه سواره ی مه ریوان کاک ئه میر به هرامی ناسراو
کەریم فەیزیان
له یاد و بیره وه ری ئه م جاره ی سه روه رانماندا یادی لاوێکی قاره مانی شاری دوانزه سواره ی مه ریوان کاک ئه میر به هرامی ناسراو به ئه میر مه ریوانی ده که ینه وه. شه هید ئه میر له بنه ماڵه ێکی ئایینی ، نیشتمانپه روه ر و زحمه تکێش له شاری مه ریوان به دنیا هاتووه. باوکی شه هید ئه میر ناسراو به حاجی ئه حمه دی به هرامی که به هۆی تێکۆ شانی دا هه ر له سه ره تای شۆرشی گه لانی ئێران دژی ڕژیمی پاشایه تی وهاتنه سه ر کاری ڕژیمی به ناو ئیسلامی سالی 1358 له گه ل بنه ماڵه که ی ده ربه ده ری کوردستانی گه رمێن ده بن و له شاروچکه ی سه ید سادق ده گیرسێنه وه. ئه و کات ته مه نی 10 ساڵ ده بێ و پێش ئه و په رته وازه بوونه له مه ریوان تا پۆلی 3 ی سه ره تایی ده رس ده خوێنێت، به ڵام به ناچار به هۆ ی هه لومه رجی سیاسی و باری ناله باری داسه پاوی ڕه و پێکرانیان ده ستی پێ له خوێندن هه ڵده گرن.
دوای ماوه ێک که نیشته جێ بوون له سه ید سادق ده نێردرێته حوجره و له لای یه کێک له مامۆستایانی ئه و شاروچکه ده درێته به ر خوێندنی قورئانی پیرۆز و له به ر لێ هاتوویی و زیره کی له گه ل کاروباری فه قێیه تیشدا ده چێته قوتابخانه به مه به ستی خوێندنی کوردی و وانه کانی که له خوێندن به رده وام ده بێت. به هوێ تێکه ڵاوی بنه ماڵه که یان له گه ل خه ڵکانی شۆرشگێر ، زانا، خوێنده وار و نێشمانپه روه ر له لاێک، و ئاواره بوون و ڕه واندنیان له شاری مه ریوان ، کاک ئه میر له به راورد له گه ل منداڵانی ده وروبه ری و هاو ته مه نی خۆ ی گه لێک سه رنجده رانه تر هه ست به چه وساوه یی به ش مه ینه تی نه ته وه که ی ده کات. هه ر ئه م لایه نانه ش هانی ئه دا که بۆ به ربه ره کانی ئیستبداد و ناڕه وایی خۆ ی بگه ێنێته ریزی برا پێشمه رگه کانی سازمانی خه بات . ئه م سه روه ره ش سازمانی خه بات ی به باشترین ڕێکخراوی سیاسی ده زانی که له گه ل ڕوانگه و بۆ چوونه کانی ده گونجا. هه ر بۆ یه ش پاییزیی ساڵی 1360 دا خۆ ی گه یانده قه ڵای خه بات له نزیک بله کێ و کانی مامری ناوچه ی بانه.
دوای به خێر هێنانی و حه سانه وه ی له باره گای سه ر کردایه تی ، له لایه ن برایانی به رپرس سه باره ت به ئه نگیزه ی هاتنی قسه و باسی له گه ل ده کرێ ، و له ئه نجام دا سه رنجی بۆ ئه و ه ڕاده کێشن که ته مه نی که مه و باشتر وایه برواته وه بۆ لای خانه واده که ی و درێژه به ئه رکی ژیانی ئاسایی بدات و له خوێندن به رده وام بێت و به هۆ ی ئه وه ی 13 ساڵانه بوو له گه ل په یره ویی ناوخویی سازمان بۆ وه رگرتنی نه ده گونجا. سه ره رای ئه م هه و ڵ و هاندانانه بێ ئاکام مایه وه ، و له بنکه و باره گای ناوه ندی و سه رکردایه تی سازمان به ئه رک و کار و ئاموزه شه وه خه ریک کرا.
دوای ماوه ێک مانه وه ی و ناردرایه ئه و شوێنانه ی که دۆشکه ی لێ جێگیر کرا بوو، و به ویستی خۆی له یه کێک له و شوێنانه ی هه ڵبژارد به مه به ستی هاوکاری هاوباوه ڕانی پارێزه ری ئه و خاڵه ی پاراستن دژ به هیلی کوپتره کانی دوژمن و ئه گه ری هێرش بۆ سه ر سه رکردایه تی سازمانی خه باتی کوردستانی ئێران.
هاوکات له گه ل ئه م ئه رکانه شه هید ئه میر هاندرا بچێته وه لای خانه واده که ی و له گه ل یه کێک له کادره کانی سازمان ناردراێه وه بۆ سلێمانی و له وێشه وه بۆ سه ید سادق و ته سلیم به خانه واده که ی کرایه وه .
دوای ماوه یک کاک ئه میر گه رایه وه لای پێشمه رگه کانی سازمانی خه بات و به باوره ی پته وتر ده یویست له ناو ریزه کانی سازمانی خه بات درێژه به تێکۆ شان و ژیانی سیاسی بدات. هه ر چه نده زۆر هه وڵی جیددی درا بۆ ناردنه وه ی و له هیچ کام له وانه دا هاورێیانی به رپرسی په زیرش سه ر که وتوو نه بوون . دیاره نه ده کرا به زۆره ملی به سه ریا ته حمیل کرێت که جارێکی که بگه ڕێته وه لای بنه ماڵه که ی.
سه ره ڕای ئه وه ی هه موو لایه نه یاسایی و کۆ مه لایه تیه کانی که م ته مه ن بوو نی بۆ روون کرایه وه، و به داخه وه له سه ر مانه وه ی له ریزه کانی سازمانی خه بات به رده وام پێداگری ئه کرد. دوای ماوه ێک مانه وه و ئاموزشی زیاتر و له سه ر دوای خۆی درا به لکی شه هیدانی بۆ یه نی سه ر به هێزی شه هید سه ید خه لیل به سه ر په رشتی شه هیدی فه رمانده ی نه مر کاک مه لا عه لی ره سوولی . دوای ساڵێک تێکۆشان له لکی شه هیدانی بۆ یه ن ، خۆ ی نه قڵ کرد بۆ مه لبه ندی سێ و له وێش زۆر زوو توانی گه شه ی جه سته یی و فکری بکات و به رده وام له فێر بوونی ئه رکه نوێکان دا بوو . ئه رکه کانی مه لبه ندی به و په ری دڵسوزی و لێ وه شاوه یی به رێوه ده برد. له یه کێک له چالاکیه کان بۆ سه ر یه کێک له مۆ ڵگه کانی دوژمن له پشتی دێ ئارمرده ی ناوچه ی بانه کاک ئه میر بۆ ئه و چالاکیه هه لنابژێردرێت، و ئه م کاره ی هاوڕێیانی کارایی زۆری ده بێت له سه ری و زۆر له وه نیگه ران ده بێت که له و یان ڕانه بینیه وه بۆ ئه م چالاکیه یه.
یه کێک له تایبه تمه ندیه کانی شه هید ئه میر هاندانی لاوانی ئه و ناوچانه ی که جه وله ی تیا ئه کرد بۆ هاوکاری کردنی سازمانی خه بات و شۆرشی ئازادیخوازانه دژ به داگیر که ران بوو. دوای ماوه ێک له سه ر پێداگری و عه زمی خۆ ی له زۆری چالاکی له ناو چه ی ده شته تاڵ و ئارمرده و پاش ئاربه با به شدار بوو. هه ر وها له جاده ی سه قز بانه و ناوچه ی سه ر ده شت زۆر ئازایانه له دوژمن ده هاته ده ست و شان به شانی برایانی پێشمه رگه ی دژ به داگیر که رانی کوردستان به رگری له مافه کانی گه له که ی ده کرد و دژ به داگیر که رانی کوردستان شه ری ده کرد.
هه روها له به ر لێهاتوویی و دڵسۆزی له مانگی خه رمانانی 1363 به ر پرسایه تی ماڵی رێکخراوه ی ده شته تاڵی پێسپێردرا و له گه ل ئه وه ش دا یارمه تی ده ری بواری ته بلیغاتی و ڕامیاری ئه و ڕێکخراوه ی ده کرد.
ئه و ماوه یه شه هید ئه میر ئه و به ر پرسایه تی یانه ی پێ ده سپێردرێت زۆر چالاکانه بۆ کاری شانه به ندی و یارمه تی ماڵی کو کردنه وه به و په رێ ده ست پاکی له گه شه ی سازمانی خه بات دا بوو و به ئه رکه کانی زێده له ڕاده ی پێسپێرداراوی هه ڵده ستا. به باوه رێکی شۆرشگێرانه و نیشتمانی گوند و شاخ ناوچه کانی بوارای چالاکی ده گرا وئه رکه کانی سازمانی به رێوه ده برد.
له درێژه ی ئه م کار و چالاکی یانه له ناو چه کان به تایبه ت له ده شته تاڵ، شه هید ئه میر به باوه ری شۆڕ شگێرانه و باوه ری پته و به کوردایه تی له خه زمه ت ئامانجه پیرۆزه کانی سازمانی خه بات له تێکۆ شانی بێ وه چان دا بوو. دوژمن زۆر له هه وڵی زه ربه لێدانی ده سته ی چه ند که سی پێشمه رگه ی سازمانی خه بات دا بوو و بۆ ئه م مه به سته ش که ڵکی له سیخور و به کرێگیراونی ناوچه وه ر ده گرت . هه ر چه نده ئه م ناوچانه مه لبه ندی کوردایه تی و گیانبازی و ئازادی خوازی بووه و هه یه ، به داخه و ه هه ندی پاره په ره ستی بێ وێجدانی دوور له هه ست و تێگه یشتن به ئامانجه کانی گه لی به ش مه ینه تی کورد، ده که ونه خه زمه تکاری دوژمنانی داگیر که ری کوردستان، و به پلانی گه ڵاله دارێژراو شه هید ئه میر که له گه ل که سێکی به رواڵه ت هاورێی له گوندی یاکوباوا و به شیوه ێکی گوماناویی تاقیب ده که ن. دوای ته وا بوونی ئه رک و کاره کانی سازمانی له و گونده وه به ره و گوندی شه یدیله که له نزیک یاکوباوایه ده چن و له وێ ده مێنه وه. دوژمن به شیوه ی غافلگیر دێته سه ریان و به داخه وه ئه م به ناو هاوڕێیه ی نه ته نیا شه هید ئه میر ئاگادار ناکات، به ڵکو به و قه ڵافه ته زه لام و بێ هونه ره یه وه بۆ ی ده رباز ده بێت ، ئه و لاوه دڵ پڕ له هیوا و هومێده به گه شه ی سازمانی خه بات و ئامانجه پیرۆزه کانی بۆ ڕزگاری کوردستان به جێ دێلێت و ته نانه ت شه هید ئه میر له و هێره شه ی دوژمن بۆ سه ریان ئاگادار ناکات. جا ئه م کاره ی ئه و به رواڵه ته هاورێیه هاوکاری دوژمن یان ترسه نۆ کی بێت، رۆژێک دێت که رۆڵه دڵسوزه کانی سازمانی خه بات به شێوه ی یاسایی و مرۆڤ دۆ ستانه له م مه سه له بکۆڵنه وه. هه روها ئه و خۆ فرۆشه چه کدارانه ی دوژمن که ده ستیان له شه هید کردنی شه هید ئه میر و شه هید رحمان ئه نجێنه یی و شه هید عومه ر فه رج و شه هید حامید بڵه سه نی و شه هید شێخ سه دیقی ساڵووک و زۆر ڕۆڵه ی دڵسوزی رێبازی پڕ له سه روه ری سازمان دا هه بوو ه ، رۆژێک دێت که گه ل و په یره وانی رێبازی پڕ له سه روه ری سازمانی خه بات له دادگاێکی عه له نی و خه ڵکی و پێشکه وتووانه و سه رده میانه سزای یاسایی یان بده ن.
ئه و خۆ فرۆ شانه ی که نوکه ر سفه تانه له خه زمه ت ئاغا پاسداره کانیان به ر ه و گوندی شه یدیله رۆ یشتن ده وری ئه و ماڵه یان دا که شه هید ئه میر لێ دامه زرا بوو، و به خه یالی شووم و خائینانه یان بیگرن و له ڕه ش چاڵه کانی رژیمی جه هل و جینایه ت بیخه نه ژێر ئه شکنجه و ئازار، نه یانتوانی له عه زمی ئه و رۆڵه قاره مانی شاری دوانزه سواره ی مه ریوان زه ڕه ێک که م که نه وه.هه ر دوای ئه وه ی شه هید هه ستی ده وری گوند گیران و نزیک بوونه ی جاش و پاسداره کان کرد بوو ، له ماڵه که ی که لێ بوو دێته ده ره وه و له دوژمنانی گه ل و ئازادی کوردستان و نۆ که ره ئاڵقه له گوێکانیان ده ست دێت، و دوای ماوه ێک خۆڕاگری و ڕاونانی ئه و ڕه وه جاش و پاسداری که ئابڵۆقه یان دا بوو، به مه به ستی چونه ده ری گوند به ره و په شتی ماڵان ده روا که دوژمنان له چه ند لاوه ته قه ی لێ ده که ن.ئه و ژماره نه زیک به سه د که سیه ی جاش و پاسدار وه ک گورگی هار ده که ونه سه ر ئه و رۆڵه قاره مانه و برینداری ده که ن. رۆڵه ی دڵێره ی شاری دوانزه سواره ی مه ریوان ده ی هه وێت به برینداریی له ئه ستێر و کانی پشت دێی نزیک بێته وه و به داخی گه وره و گران له وێ به هۆ ی کاری بوونی برینداریه که ی گیانی پاکی به ئازادی کوردستان ئه به خشێ و رۆحی پاکی به روه به هه شتی یه زدانی به رز و بێ هاوتا به ئازادی و به ره و ئازادی هه تایی ده کشێت.
ئه و تاقمه به کرێگیراوه ئه وه نده ی که ش خۆیان رووڕه شی خه ڵکی بانه ناوچه ی مه ڵبه ندی کوردایه تی ده که ن ، و له گه ل ئاغا پاسداره به کرێگیراوه کانیان ته نانه ت ڕق و کینه یان له ئازادی خوازاێکی ئاوا لاو به و کرداره خائینانه یان و به شه هید کردنی دانامرکێت ، به گره جه سته ی ئه و ڕۆڵه دڵێره ی خه بات و گه ل ده به ستنه وه و به دوای یه کێک له ماشینه کانیان ڕای ده کێشن. خۆ فرۆ شان شه هید ئه میر له گه ل خۆ یان ده به نه دێی سیاومه و خه ڵکی به شه ره فی ناوچه و گونده کانی ده وروبه ری به رامبه ر ئه و ناڕه وایه ڕاده وستن و جه سته ی شه هید ئه میر یان لێ ده ستێنه وه و له سیاومه به رێزه وه و به خاکی ئه سپێرن.
دوای ئاگادرای پێشمه رگه کانی سازمانی خه بات له و کاره ساته سته مگه رانه ی دوژمن و لێکولینه وه ی ئه و رووداوه له ناوچه که له لایه ن فه رمانده ی قاره مان و لێوه شاوه ی گه ل شه هید سه یید عبدالکریم پێشمه رگه کانی ئه و مه ڵبه نده ئاگادار به کۆ بوونه له ده وری شوێنی کاره ساته که کران، و فه رمانده ی کارامه و شه هید ی سه رور کاک سه یید عبدالکریم له م جینایه تی دوژمن زۆر توڕه بوو، و له گه ل هاورێیانی پێشمه رگه ی به ڵێنی ساندنه وه و تۆ ڵه ی شه هیدی جوانه مه رگیان به یه ک دا و له گوندی سیاومه نزیک بوونه وه و به مه به ستی ساندنه وه ی جه سته ی شه هید له دوژمن و هێنانه وه ی بۆ ناوچه ی ژێر ده سه ڵاتی پێشمه رگه چوونه ده وری سیاومه.
پێشمه رگه کان به چه کی قورس ده وری ئاوایان دا و داوایان له خه ڵکی دڵسوز به کوردایه تی کرد که گونده که یان چۆل بکه ن و تا زیانیان پێ نه گات. دوژمنی کورد و ئازادی کوردستان ، له م هه لوێسته لێبراوانه ی هاوباوه ڕانی رێبازی شه هید ئه میر، زۆر شڵه ژا بوو . زۆر جار داگیرکه ران زه ربه ی قاره مانانه ی پێشمه رگه کانی سازمانی خه بات ، به تایبه ت ئه و شه ڕانه ی شه هید ی سه رکرده مان کاک سه یید عبدالکریم فه رمانده یی ده کرد دیته بوو، هه ر بۆ یه زوو به چه ند که سی خه ڵکی ئاوایی ته رمی شه هید ئه میریان گه یانده وه ده ستمان و له گوندی سالووکی خوارو به به شداری پێشمه رگه و جه ماوه ری ناوچه که و خه ڵکی سالووکی شه هید شێخ سه دیقی قاره مان له به ینی گۆری دوو شه هید ی جوانه مه رگ و سه روه رانمان شه هید کاک جه لال عه بباسی و شه هید کاک عابید فه یزییان به خاکی پیرۆزی کوردستان له ناوچه ی ئازاد کراوی پێشمه رگه کانی سازمانی خه بات و به دایکی نیشتمان سپێردرا.
هه زار سڵاو له گیانی پاکی شه هید ئه میر و هه موو شه هیدانی رێبازی پر له سه روه ری سازمانی خه بات که خۆیان بۆ ئازادی گه ل و نیشتمان و سازمانی خۆ شه ویستی گه ل به خت کرد.