رۆژی سێ شەممە 4ی بانەمەڕی 1397 سەرۆک کۆماری ئەمریکا وریایی دا کە ئەگەر رژیمی ئێران دەست بە بەرنامەی ناوکەیی خۆی بکاتەوە بەرەورووی کێشەی گەورەتر لەچاو رابردوو د
رۆژی سێ شەممە 4ی بانەمەڕی 1397 سەرۆک کۆماری ئەمریکا وریایی دا کە ئەگەر رژیمی ئێران دەست بە بەرنامەی ناوکەیی خۆی بکاتەوە بەرەورووی کێشەی گەورەتر لەچاو رابردوو دەبێتەوە.
دۆناڵد ترامپ لە دیدار لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن رەخنەی لە رێکەوتنی ناوکەیی گرت و بە خراپ ناوی برد.
لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی رژیمی ئێران لەوانە حەسەنی رۆحانی سەرۆک کۆمار، محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوە و عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناوکەیی رژیم پێداگریان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر ئەمریکا لە بەرجام بکشێتەوە، دەست بە بەرنامەی ناوکەیی خۆیان دەکەنەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو بارەوە وتی: ئێران بۆ دەست پێ کردنەوەی بەرنامەی ناوکەیی رێگەیەکی ئاسانی لەبەردەم دا نابێ.
ناوبراو هەرەشەی کرد کە ئەگەر تا رۆژی 22ی بانەمەر کەموکوریەکانی بەرجام چارەسەر نەکرێ، ئەمریکا لەو رێکەوتنە دەچێتەدەر.