رۆژی 4ی بانەمەڕی 1397 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرانسە لە کۆشکی سپی ووتی :باسی ئێمە لەبارەی رژیمی ئێران
رۆژی 4ی بانەمەڕی 1397 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرانسە لە کۆشکی سپی ووتی :باسی ئێمە لەبارەی رژیمی ئێران و زۆربەی بابەتانی دیکە وەکو تروریزم بە شێوەی گشتی و لەبارەی رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێرانە.
ئێمانۆئێل ماکرۆن دەیهەوێ باس لەسەر ئەوانە بکرێ ، و ئێمە لەبارەی بابەتانی جۆرواجور باس دەکەین .
دۆناڵد ترامپ لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئێوە بەهیوان لە رێکەوتنی ناوکەیی بمێننەوە ؟ ووتی: خەڵک بووچونی من لەبارەی ئەم رێکەوتنە دەزانن ئەم رێکەوتنە زۆر خراپە. ئێمە ۱٥۰ملیار دولارمان داوە بە رژیمی ئێران ، یەکو سێ دەهەم میلیار دولار بە شێوەی نەقد ، و سەندوقی دراوەی نەقدی، ئەمە هەڵەیە و نابێ دوبارە بێتەوە.
ئێمانوئێل ماکرۆن لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی رێکەوتنی ناوکەیی رژیمی ئێران و بە دۆناڵد ترامپ چی دەڵێن ؟ ووتی:من پێی دەڵێم بابەتی رێکەوتن بابەتێکی گرینگە ، بەڵام ئێمە دەبێ بە شێوەی گشتی تر لە هێڵی پاراستنی ناوچەکە و دۆخی سوریە و هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق ، پاراستنی هاوڕێیانمان ببینین و کاری ئێمە لەسەر کەم کردنەوەی هێژموونی رژیمی ئێران لە ناوچەکەیە و بەرجام بەشێک لەم وێنە گشتیەیە.
لە درێژەدا دۆناڵد ترامپ ووتی : لە خۆرهەڵاتی ناوەراست لەهەرکوێ کێشە هەبێ رژیمی ئێران لە پشتیەوەیەتی. لە یەمەن و سووریە جیاوازی نیە و رژیمی ئێران لە پشتی ئەو کێشانەیە.
چاو لە هێزە شەڕکەرەکان بکەن رژیمی ئێران هەموکات لەوێیە و ئێمە نابێ بهێڵین کردەوە تایبەتیەکان کە ئێستا هەیە درێژە پێ بدرێ.
رێکەوتنی رژیمی ئێران کارەساتە ، و موشەک تاقی دەکەنەوە ، مانای چیە ؟ ئێوە دەبینن موشەکی بالستیک تاقی دەکاتەوە ،ئەمە چ شێوە رێکەوتنێکە کە ئێوە بۆتاقی کردنەوەی مووشەک لە هەمو شوێنێکدا رێگەتان داوە.
چاو لێ کەن هەموو کردەوەیەکی خورهەڵاتی ناوەراست دەستی رژیمی ئێرانی تێدایە.
ئەمە چ رێکەوتنێکە ئێمە ئەم رێکەوتنە خراپەمان بەستوە ، وێڕای ئەوە باسی لەسەر دەکەین .
سەرۆک کۆماری ئامریکا لە وڵام بۆ پرسیارە کە رژیمی ئێران وتویە ئەگەر رێکەوتن هەڵوەشێتەوە چالاکی ناوکەیی خوۆی دەس پێ دەکات ووتی: لەداهاتودا دەیبینین ، بۆئەوان کارێکی ئاسان نیە کەدوبارە دەس پێ بکەنەوە ، و نابێ دوبارە دەس پێ بکەنەوە.
ئەگەر دوبارە دەس پێ کاتەوە کێشەی گەورەی بۆ درووس دەبێتەوە ،گەورەتر لەوەی کە پێشتر هەبوە و ئەوان ئەگەر پڕۆگرامی ناوکەیی خۆیان دەس پێکەنەوە ،کێشەوگرفتی زۆرتر لەوانەی پێشتر دێتە رێگایان .