رێکخراوی راپۆرتدەرانی بێ سنوور لە نوێترین راپۆرتی خۆی لە بارەی ئازادی چاپەمەنی لە جیهان، ئیشارە بە زیادبوونی رق و قین بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان، هاندان بۆ بەرە
رێکخراوی راپۆرتدەرانی بێ سنوور لە نوێترین راپۆرتی خۆی لە بارەی ئازادی چاپەمەنی لە جیهان، ئیشارە بە زیادبوونی رق و قین بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان، هاندان بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵیان و چەسپاندنی زانیاری لەلایەن دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان وریایی دا.
بۆ ساڵی 2018، رژیمی ئێران لە پلەی 164 لە 180 وەڵاتی جیهان جێی گرتووە.
بەپێی وتەی ئەو رێکخراوه، هیچ پێشکەوتنێک لە باری ئازادی راگەیاندن و چاپەمەنی لە ئێران بەدیی ناکرێ و هەروا لە پلەی خوارەوەدا جێی گرتووە.
وڵاتەکانی نۆروێژ، سوئێد و هولەند لە پلەکانی یەکەم هەتا سێ دا جێگەیان گرتووە.