رۆژی چوارشەممە 5ی بانەمەڕی 1397 ئێمانوئێل ماکرۆن بە هەواڵنێرانی ووت: ترامپ وەکوو بەشێک لە "ستراتیژی زیادکردنی فشار" ،لە رێکەوتنی ناوکەیی لە گەڵ ئێران دەچێتەدە
رۆژی چوارشەممە 5ی بانەمەڕی 1397 ئێمانوئێل ماکرۆن بە هەواڵنێرانی ووت: ترامپ وەکوو بەشێک لە "ستراتیژی زیادکردنی فشار" ،لە رێکەوتنی ناوکەیی لە گەڵ ئێران دەچێتەدەر. ماکرۆن ووتی: بە بۆچوونی من ئەو لەبەر هۆکاری ناوخۆیی، بەبڕیاری خۆی دەست لەم رێکەوتنە هەڵدەگرێ.
وتەکانی ماکرۆن ئەوە دەردەخات لەم سەفەرەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، نەیتوانیوە بۆچوونی ترامپ لەبارەی ئەم رێکەوتنە بگۆڕێ.
ماکرۆن وتی: چاوپێکەوتنی ئەو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکوو بەرەو پێش بردنی چوارچێوەیەکی بەهێز لەبارەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنی ناوکەیی ، سەرکەوتوو بووە. ناوبراو هەروەها پێشبینی ئەوەی کرد ئەمریکا لە دوای دەرچوونی لە رێکەوتنی ناوکەیی "گەمارۆی توند" دژ بە ئێران دەسەپێنێ.