هەواڵدەری رۆیتەرز رایگەیاند کە ئەمرۆ پێنج شەممە ٦ ی بانەمەری ٩٧، لەکاتێکدا کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا خەریکی پێراگەیشتنە بە بابەتی ئەوەی کە ئایا لە ر
هەواڵدەری رۆیتەرز رایگەیاند کە ئەمرۆ پێنج شەممە ٦ ی بانەمەری ٩٧، لەکاتێکدا کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا خەریکی پێراگەیشتنە بە بابەتی ئەوەی کە ئایا لە رێکەوتن لەگەڵ رژیمی ئێران بچێتە دەرێ یان نا، کۆمپانیای بوئینگ کریاری تازەی بۆ فرۆکەکانی پەیدا کردووە.
ئەو هەواڵدەریە زیادی کرد: کۆمپانیای بوئینگ هیواداربوو کە ئەمساڵ فرۆکەکانی بدات بە رژیمی ئێران، ئەم بابەتە دورەدیمەنی پێدانی فرۆکەکانی بوئینگ بە رژیمی ئێرانی زیاتر لێڵ کردووە. سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە بەهۆی زیادبونی داواکاری کرینەوە، چیتر نیگەرانی ئەوە نیە کە ئەگەر رێکەوتنی ئەتۆمی رژیمی ئێران هەڵوەشێتەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی فرۆکەی نەفەر هەڵگری ٧٧٧ و سەدان پیشە بخاتە مەترسیەوە.
دنیس مویلینبرگ بەرێوەبەری کارگێری باڵای کۆمپانیای بوئینگ لە کۆنفرانسێکی تەلەفۆنیدا گوتی: ئێمە ئەمساڵ هیچ پێدانێکمان بۆ رژیمی ئێران نیە کە پێشتر بەرنامەمان بۆ دانابێ یان بەشێک بێ لە بەرهەمهێنانی ئێمە، هەربۆیە پێدانی فرۆکەکان هاوتەریبی پرۆژەی ئامریکا وەدوا کەوتون.
بوئینگ لە دیسامبری ٢٠ ١٦ بە فرۆشتنی ٨٠ فرۆکە بە ئێران ایر لەسەر رێکەوتنی نێوان تاران و دەسەڵاتدارانی جیهانی بۆ کرانەوەی موعامەلە تیجاریەکان لە بەرانبەر بەربەست دروستکردن لە هەمبەر چالاکیە ناوکەییەکانی رژیمی ئێران رەزامەندی دەربریبوو. سەرچاوەی پیشەسازی فرۆکەسازی گوتی پێشتر بریار بوو بوئینگ ئەمساڵ ٣فرۆکەی نەفەر هەڵگری ٧٧٧ بدات بە رژیمی ئێران بەڵام ئەو بابەتەی گۆریوەو فرۆکەکانی بە کریارانی دیکە فرۆشتووە.