رۆژی پێنج شەممە 6ی بانەمەڕی 1397، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەفونی لەگەڵ فاکس نیوز لەبارەی سەردانی ئیمانۆئێل ماکرۆن بۆ ئەمریکا وتی: ئەو
رۆژی پێنج شەممە 6ی بانەمەڕی 1397، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەفونی لەگەڵ فاکس نیوز لەبارەی سەردانی ئیمانۆئێل ماکرۆن بۆ ئەمریکا وتی: ئەو ئێستا جیا لەو کاتەی هاتە کۆشکی سپی سەیری رژیمی ئێران دەکا، ئەوە گرینگە. ئیمانوئێل ماکرۆن دەزانێ کە من لەبارەی چ بابەتێکەوە لەسەر رژیمی ئێران قسە دەکەم، ئەو رژیمە کێشەیەکی راستیەقینەیە بۆ وەڵاتی ئێمە، سەرۆک کۆماری پێشوو رێکەوتنێکی مەترسیداری لەگەڵ بەستن و 150 ملیار دولاری دانێ کە یەک لەسەر دەی ئەو پوڵە بە نەقد بوو. پوڵی نەقدیان لە جەعبە و بەستە بە فرۆکەکان دەگواستەوە کە بەدەرە لە بیرکردنەوە. یەک دەیەمی ملیاریان دا لە بەرامبەردا تەنیا کارێک کە ئەوان کردیان دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا بوو، هەر چەند ماوەیەکە ئەو هات و هاوارە ناکەن و لەوەتی من هاتووم ئەو دروشمانە نادەن. ئێمە ئیتر بەلەمی بچووک نابینین کە بە دەوری کەشتی و پاپۆرەکانماندا بسوورێنەوە. چوونکە دەزانن ئەگەر بەدەوریان دا بسوورێنەوە ئیتر ئاسارێکیان نامێنێتەوە.