ژمارەیەک هاووڵاتی کورد لە ناوچەی ورمێ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کران.
ژمارەیەک هاووڵاتی کورد لە ناوچەی ورمێ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی هەواڵەکان هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی رۆژی یەکشەممە 2ی بانەمەڕی 1397 لە ناوچەی ورمێ 17 هاووڵاتیی کوردیان لە یەکێک لە گوندەکانی ورمێ دەستبەسەر کرد.
هۆی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیە کوردانە ناڕەزایەتی دانیشتووانی گوندی "گردیک"ی سەر بە ناوچەی مرگەوەڕی ورمێ نیسبەت بە دەرهێنانی بەرهەمی کانزایی "خاکی سپی"، راگەیەندراوە.
هەواڵدەری هەنگاو ناونیشانی ئەو هاوولاتیە کوردانەی بەم شێوەیە بڵاو کردووەتەوە:
ـ محەمەد جانفەزا ـ عومەر سەلیمی ـ نێعمەت سەلیمی ـ ئەسعەد سەلیمی ـ ئەمیر سەلیمی ـ ئەمین سەلیمی ـ مەناف رەئیسی ـ حەسەن لوتفی ـ فەهیم ئەحمەدیان ـ کەریم جەلیلی ـ هاشم ئەحمەدیان ـ یوسێف حاتەمی ـ ئەمیر عەزیزیان ـ تاهیر عەزیزیان (شورای گوند) ـ بێهزاد شافعی (شورای گوند) ـ ڕەمەزان عەزیزیان ـ ئیدریس سەعادەت.