سەنای ئەمریکا دەنگی بە مایک پەمپێئۆ وەک وەزیری پێشنیارکراوی دۆناڵد ترامپ بۆ وەزارەتی دەرەوە دا.
لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممە ٥ ی بانەمەری ٩٧، سەنای ئەمریکا بەدەنگی 57 بەڵی و دەنگی 42 نا مایک پەمپێئۆی وەک وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە جێی رێکس تیلرسۆن تەئید کرد.
مایک پەمپێئۆ پێشتر بەرێوەبەری رێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئامریکا بوو.
راگەیەنەکانی ئامریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە مایک پەمپێئۆ کە لەماوەی ١٤ مانگی رابردووە سەرۆکایەتی رێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئامریکای لەئەستۆ بووە، سەرەرای ئەوەش لەپێوەند بە باقی بابەتە سەرەکیەکانی تری تایبەت با سیاسەتی دەرەوەی ئامریکا، هاوفکری نزیکی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ هەبووە، و هەروەها وەک یەکێک لە باوەرپێکراوانی دۆناڵد ترامپ لەو کابینەیەدا ناوی دەهێنرێت.
مایک پەمپێئۆ، دەرچوی زانستگای سەربازی وەست پۆینتە و لە زانستگای هارواردیش مافی خوێندووە.
ناوبراو بە پلەی سەروان لە سوپا چۆتە دەرێ و پێش گەیشتنی بە سەرۆکی رێکخراوی زانیاری ناوەندی ئامریکا لەگەڵ دەستپێکردنی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ، بۆماوەی شەش ساڵ وەک نوێنەری جمهوریخوازەکانی ویلایەتی کانزاس لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریکادا بونی هەبووە.
پەمپێئۆ کە پێشتر رژیمی ئێرانی وەک پۆلیسێکی تاوانبار، ناوبردبوو، لەکاتی بونیدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامریکا، یەکێک لە نەیارە سەرسەختەکانی وتوێژی ناوکەیی دەوڵەتی باراک ئۆباما و رژیمی ئێران بووە.
مایک پەمپێئۆ بەرجامی بە رێکەوتننامەیەکی کارەساتبار ناوهێناو کاتێک کە گەیشتە پلەی سەرۆکی رێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئامریکا، بەڵێنیدا کە ئامریکا لەو رێکەوتنە بچێتە دەرێ چونکە باوەری وابوو کە بەرجام نابێتە رێگر لەبەردەم دەست راگەیشتنی رژیمی ئێران بە چەکی ناوکەیی.