ئەمرۆ هەینی رێکەوتی ٧ی بانەمەر، رێبەرانی کورەی باکور و کورەی باشور لەناوچەی سنووری نێوان هەردو وڵاتدا دیدارو چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا.
کیم جۆنگ ئون رێبەری کورەی باکور، بۆ وتوێژی دولایەنە و بۆ یەکەمجار لەدوای پێکدادانەکان لە شەری کورە لەساڵی ١٩٥٣، چووە ناو کورەی باشور. وا بریارە کە ئەم وتوێژانە بۆ داماڵینی چەکی ناوکەیی و کۆتایی فەرمی شەری نێوان هەردو کورە دوای ٦٥ ساڵ لە ئاگر بڕی نێوانیان. رێبەری کورەی باکور لەقسەکانیدا لە سەرەتای دەسپێکی دانیشتنی بەرپرسانی هەردوو کورە هیوای خواست کە دەرئەنجامی ئەو دانیشتنە باش بێ و گوتی کە بۆ وتوێژی راستەقینە ئامادەیە.
هەروەها سەرۆک کۆماری کورەی باشوریش بەهەمان شێوە هیوای خواست کە ئەو دیدارە مێژووییە سەرەتایەک بێت بۆ ئەوەی کە دێی سنووری (پانمونجوم) بەجێی دابەشبوونی ئێستای نێوان دو وڵاتدا، ببێتە سومبولی ئاشتی و یەکێتی و کۆسب و سنووردارکردنەکان هەڵگیرێن.