کۆنگرەی ئامریکا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەبریاری ناسراو بە "یاسای وەڵامدانەوەی مافەکانی مرۆڤ و بەبارمتەگرتنەکانی ئێران"ی پەسند کرد.
کۆنگرەی ئامریکا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەبریاری ناسراو بە "یاسای وەڵامدانەوەی مافەکانی مرۆڤ و بەبارمتەگرتنەکانی ئێران"ی پەسند کرد.
بەپێی ئەم یاسا، کە بە ٤١٠ دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر ٢ دەنگی "نا" پەسند کرا، حکومەتی ئامریکا دەبێ لە ماوەیەکی دیاریکراودا ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ئەو بەرپرسانەی رژیم بە کۆنگرە بداتەوە کە مافەکانی مرۆڤیان پێشێل کردووە.
پێشتر "ئێد ڕۆیس" سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران وتبووی: چەندین ساڵە رژیمی تاران کەڵک لە نامرۆڤانەترین شێوەکانی شکەنجە دژ بە نەیارانی خۆی وەردەگرێ و جیابیرانی ئێعدام دەکات، بەڵام کەمتر وا بووە کە لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیار بناسرێن.
ناوبراو وتوویشیەتی: ئەم رژیمە لە هەوڵدایە تاکوو بۆ وەرگرتنی باج لە ئامریکا کەڵک لە هاووڵاتییانی ئامریکایی وەربگرێتØ› بۆ وێنە ئێستا هاووڵاتییەکی ئامریکایی لە ئێراندا دەسبەسەر کراوە کە لە دۆخ و رەوشێکی سەختی جەستەییدا ڕاگیراوە.