وێرای هەوڵی زۆری رژیم بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان، بەڵام مانگرتنی گشتی لە شاری بانە درێژەی هەیە.
وێرای هەوڵی زۆری رژیم بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان، بەڵام مانگرتنی گشتی لە شاری بانە درێژەی هەیە.
بەپێێ هەواڵەکان، رژیمی ئێران لە ماوەی رابردوودا هەموو رێگەیەکی وەک هەرەشە و چاومۆڕکردنەوە، بەرتیل دان و هاندانی خەڵکی نەفس نزم بۆ شکست پێهێنانی مانگرتنی رەوای شاری بانە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو وە ئیرادەی خەڵکی شۆرشگێڕی ئەو شارە سەرکەوت بەسەر هەوڵەکانی رژیم دا، بۆیە رژیم ناچار بووە لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا دوو هەیئەت لە تارانەوە بنێرێ بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ خەڵکی بانەدا بکرێ، بەڵام خەڵک نەک رێگەی بە قسەکردنی ئەو هەیئەتانەی رژیم نەدا بەڵکوو بە دەنگێکی دلێر رەتی هەرجۆرە سازێکیان لەسەر داواکانیان کرد و رایانگەیاند کە درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن.
بەپێی هەواڵ ئەمرۆ هەینی 7ی بانەمەر مانگرتنی گشتی لە شاری بانە وەک رۆژانی پێشوو دەرێژەی هەبوو و دوکان و بازارەکانی شار بە گشتی داخراون.